هەرێم كەمال ئاغا: لیستی یەكێتی بەهێزەوە لە بەغدا دەبێت

هەرێم کەمال ئاغا
عەلی حەمەسەعید-SNN
سەرۆكی لیستی ٢٢٢ ـی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبازنەی هەولێر ئاماژەبەوەدەكات، بەشداری هاووڵاتیان لە پرۆسەی دەنگدان زۆرگرنگە، لەوەش گرنگتر ئەوەیە دەنگدەران دەنگ بە لیستی 222ی یەكێتی بدەن، چونكە دروشمێكمان هەیە ئەوەیە كە دەمانەوێت بەهێزەوە لە بەغدا بین بۆ بەدەستهێنانی مافەكانمان.
هەرێم كەمال ئاغا، كاندیدی ژمارە یەك و سەرۆكی لیستی 222ی یەكێتی لەبازنەی هەولێر بە SNNی ڕاگەیاند: پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پرۆسەیەكی گەورە و گرنگە و پێویستە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بە گرنگییەوە لەو پرۆسەیە بڕوانن و بەشداری كاریان هەبێت لە دەنگدان.
ئاماژەی بەوەشكرد، دەنگدان بە كاندیدانی لیستی 222ی یەكێتی تەنها لەبەرژەوەندی یەكێتی نییە، بەڵكوو لە بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتیانی هەرێمە، چونكە ڕابردوومان ئەوەی سەلماندووە یەكێتی نیشتمانی كوردستان و خودی ( بافڵ جەلال تاڵەبانی) هەمیشە كاری لەسەرئەوە كردووە كە پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا پەیوەندییەكی دۆستانە بێت، چونكە دەبێت هەمووان لەوە تێبگەن هەرێم بەبێ بەغدا ناتوانێت گرفتەكانی مووچە چارەسەر بكات.
سەرۆكی لیستی 222ی یەكێتی لەبازنەی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، كاتێك دەڵێین لیستی یەكێتی بەهێزەوە لە بەغدا دەبێت، بۆ ئەوەیە دەنگ و داواكارییەكانیانی هاووڵاتیان بگەیەنینە بەغدا، چونكە وەك سەرۆكی یەكێتی لە چەندین بۆنەدا جەختی لەسەركردووەتەوە قوڵایی ستراتیژی هەرێمی كوردستان لە بەغدایە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
15كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









