بەهۆی خۆپیشاندانەوە سەرۆکی ماداگاسکار ناچاربوو لە وڵاتەکەی رابکات

SNN
دوای چەندین رۆژ خۆپیشاندان دژی گەندەڵی و نەبوونی ئاو و کارەبا و پەیوەستبوونی بەشێک لە سوپا بە خۆپیشاندەران، ئاندری راجویلینا سەرۆکی ماداگاسکار ناچار بوو، بە فڕۆکەیەکی سەربازی فەرەنسی هەڵبێت و وڵاتەکەی جێبهێڵێت.
لە رۆژی 25ی ئەیلولەوە خۆپیشاندان لە ماداگاسکار دەستیپێکردبوو، لە خۆپیشاندانەکەدا لانیکەم 22 کەس کوژراون و زیاتر لە 100 کەسیش برینداربوون.
رۆژی شەممە یەکەی کاپساتی سەر بە سوپا لە نزیک پایتەخت چوونە پاڵ خۆپیشاندەران و داوایان لە پۆلیس و هێزەکانی دیکەی سوپا کرد بە هیچ جۆرێک رووبەڕووی خۆپیشاندەران نەبنەوە.
ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری سەرکردەیەکی ئۆپۆزسیۆنی ماداگاسکارەوە بڵاویکردەوە، کە سەرۆک ئاندری راجویلینا وڵاتی بەرەو شوێنێکی نادیار جێهێشتووە و باس لەوەدەکرێت بە فڕۆکەیەکی سەربازی فەڕەنسی گواسترابێتەوە بۆ دەرەوەی ئەو وڵاتە.
هاوکات میدیای فەرەنسیش هەواڵی هەڵاتنی ئاندری راجویلینای پشتڕاست کردووەتەوە.
ساڵی 2009 دوای خۆپیشاندانێک، هەمان یەکەی سوپای چووە پاڵ خۆپیشاندەران و ئاندری راجویلینا بەهۆیەوە هاتبووە سەرکار.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
10كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









