لە کارنامەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا باسی مووچەی تێدا نییە

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق
SNN
ئەمڕۆ، سێشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات، بەڵام بەپێی زانیارییەکان، پرسی مووچەی هەرێمی کوردستان لە کارنامەی کۆبوونەوەکەدا نابێت، چونکە بڕیاری خەرجکردنی لە هەفتەی ڕابردووەوە دراوە.
وردەکارییەکانی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ
ڕاوێژکارێکی باڵای سەرۆک وەزیرانی عێراق بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاندووە کە کاتژمێر 1ـی پاشنیوەڕۆ، دانیشتنی هەفتانەی ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی محەمەد شیاع سوودانی بەڕێوەدەچێت. هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە کە لە کۆی چوار وەزیرە کوردەکە، تەنها دوانیان ئامادە دەبن، چونکە وەزیرانی دەرەوە و ژینگە لە دەرەوەی وڵاتن.
هەفتەی ڕابردوو بڕیاری مووچە درا
هەمان ڕاوێژکار جەختی کردەوە کە لەم کۆبوونەوەیەدا باسی مووچە ناکرێت، چونکە بڕیاری خەرجکردنی لە کۆبوونەوەی هەفتەی ڕابردوودا دراوە. جێی باسە، هەفتەی ڕابردوو دوای کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیران، کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەنێوان سوودانی و وەزیرە کوردەکان، خالید شوانی، فوئاد حوسێن، و بەنگین ڕێکانی، لەبارەی مووچەی هەرێمەوە بەڕێوەچوو.
لەو کۆبوونەوەیەدا، سوودانی ڕایگەیاندبوو: “ڕاستە گرفت لە میکانیزمی داهاتی نانەوتیدا هەیە، بەڵام ئەم گرفتانە نابنە بەربەست لەبەردەم ناردنی مووچە.” هەروەها جەختیشی کردەوە کە “لە زووترین کاتدا” بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەدرێت.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









