بۆچی لە كۆوبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی بڕیاری ناردنی پارە نەدرا؟ SNNهۆكارەكەی ئاشكرا دەكات

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق
عەلی حەمە سەعید-SNN
لەگەڵ ئەوەی واچاوەڕواندەكرا كە لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لەسەر ناردنی پارەی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی هەرێم بدرێت، بەڵام لە دوور و نزیك باسی ئەو بابەتە نەكرا، هاوكات SNNیش هۆكاری نەناردنی پارە بۆ هەرێم ئاشكرا دەكات.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسانی كورد لە بەغدا بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق هیچ تەوەرێك لەسەر بابەتی ناردنی پارەی مووچەی فەرەمانبەرانی هەرێم نەخراوەتەڕوو، هاوكات هەندێك لە وەزیرە كوردەكانیش بەنیاز بوون لەدوای هاتنی كۆبوونەوەكە ئەو بابەتە لەگەڵ ( محەمەد شیاع سودانی) سەرۆك وەزیران باس بكەن، بەڵام ڕێگەی پێنەداون تەنها بە كورتی قسەیەكی بۆ كردوون.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا، ( تەیف سامی) وەزیری دارایی ئامادە نەبووە، هاوكات سەرۆك وەزیرانی عێرا ق بە كورتی بە وەزیرە كوردەكانی وتووە كە بابەتی ناردنی پارەی مووچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم بڕیاری لەبارەوە دراوە و تەنها یەك جار بڕیار دەدرێت، بەڵام ئەوەی لەسەر هەرێمی ناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆیە كە تا ئێستا ڕەوانەی نەكردووە.
هەر لە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە، قسەكەی سەرۆكوەزیرانی عێراق بەو مانایە دێت هەتا هەرێمی كوردستان داهاتی 120 ملیار نەنێرێت بۆ بەغدا، بەغداش ئامادە نییە پارەی مووچە ڕەوانە بكات، چونكە ئەوەی لەسەر بەغدایە بڕیاری ناردنی پارەی داوە لەبەرامبەر ناردنی داهاتی نانەوتی، بۆیە بابەتە بە هەڵواسراوی ماوەتەوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
4كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
1كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
1كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









