بافڵ جەلال تاڵەبانی: خەمی ئێمە لە بەغداد خەمی خەڵکی کوردستانە

بافڵ جەلال تاڵەبانی و پاتریک دۆرێڵ، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق
SNN-
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە هەولێر، پێشوازی لە پاتریک دۆرێڵ، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد.
کۆبوونەوەیەکی گرنگ لە هەولێر
لە دیدارێکدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ و شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ ئامادەیبوون، گفتوگۆیەکی کراوە لەبارەی دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکان کرا.
پەیوەندییە مێژووییەکان
هەردوولا جەختیان لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییە دێرینەکانی نێوان گەلی کوردستان و فەرەنسا کردەوە و هاوڕابوون لەسەر پتەوکردنی زیاتری هەماهەنگییەکان.
حکومەتێکی خزمەتگوزار
سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم،بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند کە یەکێتی لەگەڵ پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز، خزمەتگوزار و دادپەروەرە کە لە ئاست خواستی هەموواندا بێت.
ئامانجی یەکێتی
سەرۆکی یەکێتی روونیکردەوە کە ئامانجیان سەقامگیریی زیاترە نەک لێکترازان، بۆیە هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ گەیشتن بەم ئامانجە و نایانەوێت هەنگاوێک بنێن کە بە زیانی گەل بشکێتەوە.
جێبەجێکردنی بەڵێنەکان
تاڵەبانی جەختیکردەوە: “ئەو بەڵێنانەی بە خەڵکە خۆشەویستەکەمان داوە، دەبێت لە حکومەتی داهاتوودا رەنگبداتەوە.”
هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد
لەبارەی عیراقەوە، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لە وادەی خۆیدا.
پاراستنی مافەکانی کورد
بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا: “خەمی ئێمە لە بەغداد خەمی خەڵکی کوردستانە، بۆیە بەهێزی یەکێتی لە بەغدا، بەهێزی پێگەی کورد و پاراستنی مافە رەواکانی گەلەکەمانە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
20كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
22كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









