ئەنجومەنی وەزیران ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد لەبارەی دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان

کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
عەلی حەمە سەعید-SNN
لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران جگە لەوەی بڕیاردرا بە ناردنی 120 ملیار داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا، لەهەمان كاتیشدا بڕیاردرا كە سەرجەم خەرجەییەكان ڕابگیرین دەستبكرێت بەوەرگرتنەوەی قەرزی كۆمپانیاكان بەشێوەی كاش.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی كە دەست SNN كەوتوون ئەوە خراوەتەڕوو لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاردراوە كە سەرجەم قەرزی كۆمپانیا بەشێوەی كاش وەربگیرێتەوە، هەروەها سەرجەم خەرجییە ناپێویستەكان داموو دەزگا حكومییەكان ڕابگیرێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، هەر لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ بڕیاردراوە، پێدانی سولفە بە پرۆژە بەردەوامەكان ڕابگیرێت، هەروەها لێخۆشبوون لە باج و گومرگەكان كاری پێنەكرێت، هاوكات مانگانە دەبێت حكومەت تەنها نزیكەی 50 ملیار دینار بۆ پێداویستییەكانی خۆی خەرج بكات.
هەر لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا بڕیاردرا بە ناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ، لە بری ئەوە بڕیاردراوە كە هەموو جۆرە دامەزراندێك لە داموو دەزگا حكومییەكان ڕابگیرێت تا دەستپێكی ساڵی نوێ
بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران:-
ناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی بۆ تەمویلی مووچە بۆ بەغدا
تەرخانکردنی 42 ملیار دینار لە داهاتی نانەوتی بۆ ئەو فەرمانبەرانەی دامەزراون و نەخراونەتە لیستی مووچەوە
ڕاگرتنی سولفەی پڕۆژە بەردەوامەکان تاوەکو 31ـی 12ـی 2025
ڕاگرتنی دامەزراندن تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
6كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









