
کۆشکی سهرۆكایهتی ڕوسیا (کرێملن) ڕایگەیاند، ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕوسیا ئهمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ ئەحمەد شهرع، سەرۆککۆماری سوریا له مۆسكۆ کۆدەبێتەوە.
یەکەمین سەردانی ئهحمهد شهرع بۆ ڕوسیا
ئەوە یەکەمین سەردانی ئهحمهد شهرعه بۆ ڕوسیا لە دوای لادانی بەشار ئەسەد، هاوپەیمانی مۆسکۆ لە ساڵی ڕابردودا.
شەرع و پوتن کۆدەبنەوە
ئەمڕۆ ئاژانسی هەواڵی عەرەبی سوریا (سانا) بڵاویکردەوە، کە بڕیارە شهرع لە سەردانەکەیدا بۆ ڕوسیا لەگەڵ پوتن کۆببێتەوە و تاوتوێی پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانی بەرژەوەندی هاوبەش و گەڕان بەدوای ڕێگاکانی پێشخستنی هاوکاری بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو وڵات بکات.
ئهحمهد شهرع لە مانگی شوباتی ڕابردودا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە هاوتا ڕوسییەکەیەوە پێگەیشت، لەمیانی بانگەوازەکەدا پوتن پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ یەکپارچەیی خاکی سوریا و سەروەری و سەقامگیری سوریا دوپاتکردەوە، هەروەها ئامادەیی ڕوسیای دەربڕی بۆ پێداچونەوە بەو ڕێککەوتنانەی کە لەگەڵ ڕژێمی پێشودا ئەنجامی داوە.
داوای رادەستکردنەوەی ئەسەد دەکات
بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، چاوەڕوان دەکرێت یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی سەردانەکەی شەرع، داواکاریی فەرمی بێت بۆ ڕادەستکردنەوەی بەشار ئەسەد، بەمەبەستی دادگاییکردنی لەسەر ئەو تاوانانەی کە دژی گەلی سووریا ئەنجامی داون.
ئەمە لە کاتێکدایە کە بەشار ئەسەد دوای ڕووخانی ڕژێمەکەی، هەڵات و لەلایەن ڕووسیاوە پێشوازیی لێکرا.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
19كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









