
ناتانیاهۆ
SNN
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگهیاند، شهڕ لە غەززە و ناوچەکە “کۆتایی نەهاتوە”، دەشڵێت، “ڕوداوەکانی 7ی ئۆکتۆبەر ئیسرائیلییەکانی یەکخست و تا بەدیهێنانی ئامانجەکانمان بەردەوام دەبین”.
بنیامین نهتهنیاهۆ لە میانی مەراسیمێکی فەرمیدا بۆ یادکردنەوەی ئەو سەربازانەی لە شەڕی غەززەدا کوژراون، ڕایگهیاند، ئیسرائیل “هەموو ئەو ئامانجانە بەدەست دەهێنێت کە بەدوایدا دەگەڕا” لەو شەڕەدا، دوژمنانی ئیسرائیل درکیان بەوەکردوە، “ڕووداوەکانی 7ی ئۆکتۆبەر ئیسرائیلییەکانی یەکخست، بەڵام شەڕەکە کۆتایی نەهاتووە، هەرکەسێک دەست لە دژی ئێمە بەرز بکاتەوە باجەکەی دەدات”.
وتیشی ” “ئێمە بڕیارمانداوە گەڕانەوەی هەمو بارمتەکان مسۆگەر بکەین”، ڕۆژێک دوای ئەوەی حەماس ڕایگەیاند، کە هەمو تەرمی ئەو بارمتانەی گەڕاندوهتەوە کە توانیویەتی دەستیپێبگات، هەروەها پێویستی بە کەرەستەی تایبەت دەبێت بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکانی ماوەتەوە، ئیسرائیل “گەیشتە لوتکەی چیای هرمون لە سوریا و ئاسمانی تاران.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
23كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









