لەبارەی خانەنشینیبوونی فەرمانبەرانی گرێبەست روونکردنەوە دەدرێت

پارە
عەلی حەمە سەعید-SNN
بەرپرسێكی بالای بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات تا ئێستا ڕێنمایی پێویست لەبەردەستدا نییە بۆ چۆنییەتی مامەڵەكردن لەگەڵ خانەنشینكردنی ئەو فەرمانبەرانەی كە بە گرێبەست دامەزراون، تەنها ئەوەمان لەبەردەستدایە ئەگەر فەرمانبەرێك 15 ساڵ زیاتر خزمەتی هەبێت مانگانە 300 هەزار دینار خانەنشین دەكرێن.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، تا ئێستا لە هەرێمی كوردستان ڕێنمایی تەواومان لەبەردەستدانییە كە باس لە وردەكاری چۆنییەتی مامەڵەكردن بكات لەگەڵ فەرمانبەرانی گرێبەست دوای خانەنشینبوونیان، بەتایبەت لە بابەتی پێدانی 12 ی مووچە بەسەر یەكەوە لەگەڵ پێدانی شەش مووچەی كۆكراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی ئێستا لەبەردەستدایە ئەوە كە ئەگەر فەرمانبەرێكی گرێبەست بیەوێت خۆی خانەنیشن بكات، دەبێت دوو مەرجی سەرەكی تێدابێت ئەویش ئەوەیە كە دەبێت خزمەتی لە 15 ساڵ كەمتر نەبێت و هەروەها تەمەنیشی 50 ساڵی تێپەڕاندبێت، پاشان بە مانگانەی 300 هەزار دینار خانەنیشن دەكرێن.
ئەو بەرپرسەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، بۆ ئەوەی فەرمانبەرانی گرێبەست لەدوای خانەنیشن بوونیان مووچەی خانەنشینیان بۆ ببەسترێت، دەبێت لەكاتی خانەنشینبوون تەواوی پارەی سندووقی خانەنشینی بەیەكەوە بدەن، بڕی پارەی هەر یەكێكیشیان زیاتر لە دوو ملیۆن دینارە و دەبێت ئەو بڕە پارەیە بەیەك جار و بەسەر یەكەوە رادەست بكەن.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








