
SNN-
ەزارەتی دادی ئەمریکا رایگەیاند، جۆن بۆڵتۆن، راوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانیی دۆناڵد ترەمپ بە تۆمەتی گواستنەوە و راگرتنی زانیاریی نهێنییەکانی بەرگری نیشتمانی بە شێوەیەکی نایاسایی تۆمەتبار کراوە، لە ئەگەری ساغبونەوەی تۆمەتەکانیش، بە دەیان ساڵ زیندانی سزا دەدرێت.
رۆژی پێنجشەممە، لیژنەی دادوەری گەورەی فیدراڵی لە ویلایەتی میریلاند رایگەیاند، “کە بەڵگەی پێویست هەیە بۆ تۆمەتبارکردنی بۆڵتۆن و ناوبراو روبەڕوی 18 تۆمەت کراوەتەوە و ئەگەر تۆمەتەکانی بەسەردا ساغ ببێتەوە، بە دەیان ساڵ زیندانی سزا دەدرێت.”
لە تۆمەتنامەکەدا باس لەوە کراوە کە “بۆڵتۆن ئیمەیڵ و خزمەتگوزاری نامەبەری کەسی بەکارهێناوە بۆ گواستنەوەی زانیاری نهێنی سەبارەت بە سیاسەتی دەرەوە و هەڕەشە ئەمنییەکانی ئەمریکا.”
بۆڵتۆن، لە بەیاننامەیەکدا، وێڕای پێداگری لەسەر بێتاوانی خۆی، ئیدارەی ترەمپی بە “تۆڵەسەندنەوەی سیاسی” تۆمەتبار کرد و ترەمپیش لە وەڵامی ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی جۆن بۆڵتۆن کراوە، بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندووە، “کە ئاگاداری ئەو تۆمەتە نییە و بۆڵتۆنی بە “کەسێکی خراپ” ناوبردووە.”
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە چەند رۆژی رابردودا، لێتیتیا جەیمس، داواکاری گشتی نیویۆرک، کە نەیاری سەرسەختی دۆناڵد ترەمپە، بە تۆمەتی ساختەکاری لە بانکەکان و لێدوانی ناڕاست بۆ دامەزراوەیەکی دارایی لە سەر کڕینی خانوویەک لە ڤێرجینیا تۆمەتبارکرا و ناوبرا دەستی تۆمەتی بۆ دۆناڵد ترەمپ راکێشا و وتی، “ترەمپ سود لە خراپ بەکارهێنانی سیستەمی دادوەری بۆ تۆڵەسەندنەوەی سیاسی وەردەگرێت بە هەر نرخێک بێت.”
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









