سۆمۆ: ڕۆژانە بهرههمهێنانی نهوتی ههرێم زیاد دهكات

SNN-
جێگرى بەڕێوەبەرى کۆمپانیای سۆمۆ رایگەیاند، ئاستى بەرهەمهێنانى نەوتى هەرێمى کوردستان ڕۆژانە زیاد دەکات، دهشڵێت، نەوتى هەرێمى کوردستان خواستى زۆرى لەسەرە بەتایبەت لە بازاڕەکانى ئەوروپا.
د. حەمدى شنگالى، جێگرى بەڕێوەبەرى کۆمپانیای سۆمۆ راگەیاند، “ئاستى بەرهەمهێنانى نەوتى هەرێمى کوردستان رۆژانە زیاد دەکات و ئێستا ئاستى بەرهەمهێنان گەیشتوەتە 215 هەزار بەرمیلى رۆژانە و 165 هەزارى لە ڕێگەى بۆرییەوە هەناردەدەکرێت.”
ئاماژەی بەوەکرد، “هەوڵدەدەن ئاستى بەرهەمهێنانى نەوت زیاد بکەن بۆ 400 هەزار بەرمیلى رۆژانە.”
دەشڵێت، “ڕێککەوتنى هەولێر و بەغدا بۆ هەناردەکردنەوەى نەوت تا 31ى کانونى یەکەمى ئەمساڵە، ئەمەش بەو واتایە نایەت کە لەدواى ئەو بەروارە هەناردەکردنى نەوت ڕادەوەستێت، بەڵکو دیاریکردنى ئەو ماوەیە بە ئامانجى جێبەجێکردنى پابەندییەکانە.”
د. حەمدی شنگالی باسی لەوەشکرد، “لەپاش ئەو وادەیە بە واژۆى لایەنەکان ڕێککەوتنەکە نوێدەکرێتەوە، بەڵام ئەمە کاریگەرى لەسەر هەناردەکردنەوەى نەوت نابێت و هیچ پێشهاتێکى نەخوازراو نەیەتە پێشەوە هەناردەى نەوت ناوەستێت.”
جێگرى بەڕێوەبەرى کۆمپانیاى سۆمۆ وتیشی، “هەرچەندە لەکاتى گفتوگۆکان بەغداد هەوڵیدا وەک لایەنێک بێتە ناو گرێبەستە نەوتییەکانى هەرێمى کوردستان، بەڵام هەرێمى کوردستان ڕەزامەند نەبوە ئەو گرێبەستانە تەنیا لە نێوان هەرێمى کوردستان و کۆمپانیا نەوتییەکان وەک خۆیان ماونەتەوە”.
دەشڵێت، “ئەو کۆمپانیا راوێژکارییەى کە دێت بەدواداچون بۆ شێوازى ئەنجامدانى گرێبەستەکان و تێچوى بەرهەمهێنانى نەوت دەکات، تەنیا لەڕووى یاساییەوە بڕیار لەبارەى گرێبەستەکان دەدات و گرێبەستەکان ناخرێنە بەردەم کۆمپانیاکە، وەک پێشتر بەنهێنى دەمێننەوە.”
جەختیشی کردەوە، “کۆمپانیا ڕاویژکارییەکە دیاریکراوە و ناوى ود مەکەنزییە و پێویستە لەوماوەیهی کە دیاریکراوە و 60 ڕۆژە راپۆرتى خۆى سەبارەت بە تێچوى بەرهەمهێنانى نەوتى هەرێمى کوردستان لە سەرجەم کێڵگە نەوتییەکان پێشکەش بکات.”
وتیشی، “نەوتى هەرێمى کوردستان خواستى زۆرى لەسەرە بەتایبەت لە بازاڕەکانى ئەوروپا چونکە نزیکە و تێچوى گواستنەوەى زۆر نییە، نەوت بەهەمان نرخى سۆمۆ دەفرۆشرێت و سۆمۆ هەمو حەوتى مانگێک کۆدەبێتەوە و نرخى نەوت بۆ یەک مانگ دیاریدەکات.”
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێشحکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









