
بەنزینخانە
عەلی حەمەسەعید-SNN
بەهۆی لەكاركەوتنی دوو یەكەی پاڵاوگەی تایبەت بە بەرهەمهێنانی بەنزین، لە ئەمڕۆوە نرخی جۆرە جیاوازەكانی بەنزین 50 دینار زیادیانكردووە بە وتەی خاوەن بەنزینخانەكانیش ئەم بەرز بوونەوەیە كاتییە و پێشتریش لە هەولێر بەنزین 50 دینار گران بووە
ڕەحیم عەبدوڵا، خاوەن یەكێك لە بەنزینخانەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی بە SNNی راگەیاند: سەر لە بەیانی ئەمڕۆ كە بەنزینمان بۆ هاتووە، بۆ بەگشتی 200 دۆلار لە نرخەكەی زیاتر بووە لە ڕۆژانی ڕابردوو، ئەمەش وایكردووە كە ئێمەش نرخی بەرنزین بۆ هەر لیتریك 50 دینار زیاد بكەین و ئەو بەنزینخانانەشی كە بە نزینی ڕۆژانی ڕابردوویان ماوەتەوە نرخیان بەرز نەمردووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە لە سلێمانی، ئەو بەنزینخانانەی كە بەنزینی نوێیان بۆهاتووە، بەنزینی نۆڕماڵ نرخەكەی لە 900 دینارەوە بووەتە 950 دینار و بەنزینی موحەسەن لە 1100دینارەوە بووەتە 1150 دینار، هاوكات لەماوەی چەند رۆژی ڕابردووش بەهەمان شێوە لە بەنزینخانەكانی هەولێر ئەو زیاد بوونەوەی نرخی بەنزین هەبووە.
بەوتەی ئەو خاوەن بەنزینخانەیە، ئەوەندەی بەدواداچوونمان كردووە، هۆكاری بەرز بوونەوەی نرخی بەنزین بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە دوو یەكەی پالاوگەی تایبەت بە بەرهەمهێنانی بەنزیم لە كۆمپانیای كار لەكار كەوتوون، پێدەچێت لەكار كەوتنەكەیان كاتی بێت و لە سبەی یان ڕۆژانی داهاتوو بكەونەوە كار بۆیە ئەم بەرزبوونەوەیەش كاتییە.
بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەسەر هۆكاری بەرزبوونەوەی نری بەنزین، SNNپەیوەندی بە وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی و هەروەها بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاکانی سلێمانی و وتەبێژی بۆرسەی سوتەمەنی سلێمانییەوە كرد، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەكانیان نەدایەوە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
16كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
18كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
16كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
18كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








