
Former Israeli hostage Nimrod Cohen, who was held captive in Gaza since the 2023 October 7 attacks by Palestinian militants, waves an Israeli flag upon disembarking from an Israeli military helicopter on the landing pad at Ichilov Sourasky Medical Centre in Tel Aviv on October 13, 2025. Twenty living Israeli hostages were released on October 13 after more than two years in captivity in Gaza, as part of a ceasefire deal with Hamas. Militants kidnapped them during Hamas's October 7, 2023 attack on Israel, the deadliest in the country's history. (Photo by Jack GUEZ / AFP)
SNN-
بڕیارە ئەمڕۆ لە ئیسرائیل ناوەندێکی هەماهەنگی کە سەرپەرشتیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەستەکە دەکات دەست بە کارەکانی بکات، بۆ هەماهەنگی گەڕاندنەوەی تەرمی بارمتەکان لە کەرتی غەززە، چاودێریکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست و گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان.
200 سەربازی ئەمریکی گەیشتوونەتە ئیسرائیل
بەگوێرەی دەستەی پەخشی ئیسرائیلی، نزیکەی 200 سەرباز لە فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) گەیشتوونەتە ئیسرائیل کە لەژێر سەرپەرشتی جەنەڕاڵێکی سوپای ئەمریکادا کاردەکەن.
ناوەندی هەماهەنگی دروست دەکەن
میدیاکانی ئەمریکا پێشتر ڕایانگەیاندبوو، ئەم ناوەندی هەماهەنگییە لە بنکەیەکی سەربازیدا دروستناکرێت، بەڵکو لە باشووری ئیسرائیل دەبێت، بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێسیش چاوەڕوان ناکرێت ئەو هێزە نوێیە بچێتە ناو غەززە، بەڵکو ڕۆڵی زیاتری هەیە لە هەماهەنگی و چاودێریکردن و لۆجستی و ئاسایش لە ناو ئیسرائیلەوە.
یەکێک لە گرنگترین خاڵەکانی پلانەکەی 20 خاڵی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە غەززە، پێکهێنانی هێزێکە بۆ بەرقەرارکردنی سەقامگیری کە لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێت، واشنتن ڕەزامەندیی دەربڕی لەسەر ناردنی 200 سەرباز بۆ پاڵپشتیکردنی هێزەکە بەبێ بڵاوکردنەوەیان لە غەززە.
پرۆسەی ڕادەستکردن و ئازادکردن
ئەمە لەکاتێکدایە رۆژی دووشەممەی رابردوو لەگەڵ دەستپێکی ئاگربەستدا، حەماس 20 بارمتەی زيندوو هەروەها چوار تەرمی ڕادەستی ئيسرائيل کردەوە، رۆژی سێشەممەش چوار تەرمی ديکەی رادەستکردەوە، بەڵام ئيسرائيل ڕايگەياند، يەکێک لە تەرمەکان ئيسرائيلی نەبووە. ژمارەی ئەو تەرمانەی کە لای حەماسن 28 تەرمن و تاوەکو ئێستا 10 تەرم ڕادەستکراونەتەوە بەو تەرمەشەوە کە ئيسرائيل دەڵێت بارمتەی ئەوان نييە. لەبەرامبەردا، بەگوێرەی ئاگربەستەکە، ئيسرائيل هەزار و 950 زيندانی ئازادکردووە کە 250 کەسيان سزای زيندانی هەتاهەتای بوون.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
23كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









