درێژترین ناو لە جیهاندا.. تەنها بۆ ناوهێنانی 20 خولەکت پێویستە

ئەو پیاوە کە ناوەکەی لەسەر کاغەز نووسیوە
SNN-
پیاوێکی نیوزلاندی تەنیا بۆ ئەوەی ناوی بچێتە کتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەکان دوای 35 ساڵ هەوڵدان توانی ناوی خۆی بکاتە درێژترین لە جیهاندا، بەمەش خەونەکەی هاتەدی.
لۆرانس واتكینز، كە پێشتر پیشەی سكیوریتی بووە و ئێستا خانەنشینە، بە تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن-ی راگەیاندووە، بەهۆی ئەوەی لەمنداڵییەوە ئارەزوویەكی زۆری هەبووە بۆ بەرنامەی ” بڕوا دەكەیت یان نا” هەمیشە خواست و خولیای ئەوە بووە بە یەكێك لەڕێگاكان ناوی بچێتە کتێبی گینسەوە
واتکینز دەڵێت، ئەو كەسێكی ئاسایی بووە و هیچ بەهرەیەكی نییە، هەربۆیە بڕیاریداوە لەڕێی داهێنانی درێژترین ناو لەجیهاندا ناوی خۆی لە كتێبی پێوانە جیهانییەكان تۆمار بكات.
واتكینز، ئێستا لە سیدنی دەژی و هەڵگری رەگەزنامەی ئوسترالییە، پشت بەستوو بەچەندین وشەی لایتینی و ئینگلیزی و كەسایەتییە بەناوبانگەكان و پەرتوكەكان، دواحار توانی ببێتە خاوەنی درێژترین ناو لەجیهاندا بەجۆرێك دوای تەواوبوونی كارەكەی تەنها نووسینی ناوەكەی پێویستی بە شەش لاپەڕە بووە و لە 2 هەزارو 253 وشە پێكدێت و ئەگەر كەسێك بیەوێت بانگی بكات پێویستی بە 20 خولەك هەیە تا ناوەكەی دەخوێنێتەوە.
واتكینز لەساڵی 1990 داواكارییەكی پێكەش بە دادگا كردووە بۆ گۆڕینی ناوەكەی، دوای وەرگرتنی رەزامەندی، دواجار ئاواتەكەی هاتووەتە دی و ناوی لە کتێبی گینس وەك خاوەنی درێژترین ناو لەجیهاندا تۆمار كرا، لەئێستاشدا ناوەكەی تەنها بۆ لۆرانس ئالۆن ئالۆی واتكینز كورتكراوەتەوە تا بتوانرێت بانگی بكرێت.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









