بافڵ جەلال تاڵەبانی: وەکو گاز، مەلەفی نەوتیشمان ڕزگار کرد

SNN-
لە وتارێکدا بەبۆنەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، چەندین پەیامی ئاڕاستەی خەڵکی کوردستان و عێراق کرد.
“ڕکابەری سەرەکیمان، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە”
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند: “ئێمە نەیار و دوژمنمان نییە، بەڵام ڕکابەرێکی زۆر بەهێزمان هەیە.” جەختیشی کردەوە کە “ڕکابەرەکەمان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە” و “تاکە ڕکابەرمان لە هەڵبژاردن یەکێتییە”. ئاماژەی بەوەشکرد کە پێویستە ئەمجارەش کورسی و دەنگی زیاتر بەدەستبهێنن.
“یەکێتی حیزبی ماڵە قوڕەکانە”
بافڵ جەلال تاڵەبانی وتی: “یەکێتی حیزبی ماڵە قوڕەکانە” و ئاماژەی بە پەیوەندیی نزیکی حیزبەکەی لەگەڵ هەموو لایەنەکاندا کرد و وتی: “ئەوە یەکێتییە دووشەممە لە تارانە و چوارشەممە لە واشنتنە”. ئەوەشی خستەڕوو کە “ئێمە بە یەک چاو سەیری هەمووان دەکەین بۆیە لە بەغدا قسەمان دەڕوات”.
“ئامانجمان خزمەتکردنە”
سەرۆکی یەکێتی ئامانجی سەرەکی حیزبەکەی بە “خزمەتکردن” ناوبرد و ڕایگەیاند: “یەک ئامانجمان هەیە ئەویش خزمەتە” و “حکومەت دەبێت خزمەتی خەڵک بکات”. ناوبراو ڕەخنەی لە دۆخی خزمەتگوزارییەکان گرت و وتی: “هەلی کار نییە و کارەبا وەک پێویست نییە” و “وەکو پێویست خزمەتی کەمئەندامان ناکرێت”.
“یەکێتی هێزی ئێوەیە لە بەغدا”
تاڵەبانی ڕۆڵی یەکێتی لە بەغدادی بە گرنگ وەسفکرد و وتی: “یەکێتی هێزی ئێوەیە لە بەغدا”. بەڵێنی دا کە “بەڵێنەکانیان بەجێدەهێنن” و “هەرگیز حکومەتێک دانامەزرێت کە هەڵەکانی ڕابردوو دووبارە بکاتەوە”.
“پێویستمان بە گۆڕانکاریی جددی هەیە”
سەرۆکی یەکێتی جەختی لەسەر پێویستی گۆڕانکاری کردەوە و وتی: “پێویستمان بە گۆڕانکاریی جددی هەیە”. ئاماژەی بە هەوڵەکانیان بۆ پاراستنی سامانی نیشتمانی کرد و ڕایگەیاند: “وەکو گاز، مەلەفی نەوتیشمان ڕزگار کرد”.
“پڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیمان هەیە”
لە کۆتایی وتارەکەیدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی باسی لە پلانیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی کرد و وتی: “پڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیمان بۆ ئێرە و عێراقیش هەیە”. هەروەها جەختی لەسەر پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە کەرکوک کردەوە و وتی: “لە کەرکوک پێش کورد خزمەتی لایەنەکانی دیکە دەکەین” و “یەکێتی هەرگیز ئازاری عێراقییەکانی نەداوە”
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









