هەڵەبجە لە چاوەڕوانی هاتنی زیاتر لە 300 هەزار گەشتیاردایە

هەناری هەڵەبجە
عەلی حەمەسەعید-SNN
ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەبردنی 11هەمین ڤیستیڤاڵی هەنار لەپارێزگای هەڵەبجە دەستیان پێکردووە، ئەندامێکی لیژنەی سەرپەرشتی ڤیستیڤاڵەکەش ئاماژەبەوەدەکات چاوەڕێدەکرێت لەماوەی سێ ڕوژی ڤیستیڤاڵەکەی ئەمساڵدا 300 هەزار گەشتیار سەردانی ڤیستیڤاڵەکە بکەن کە زیاتر لە 500دوکان لەخۆدەگرێت.
ئەرسەلان عابد، ئەندامی لیژنەی باڵای 11هەمین فێستیڤاڵی هەنار بەSNNی ڕاگەیاند: ماوەی چەند ڕۆژێکە ئامادەکارییەکانمان بۆ بەڕێوەبردنی 11هەمین ڤیستیڤاڵی هەنار دەستپێکردووە، کە ئەمساڵیش لەپارکی گشتی هەڵەبجە ڤیستیڤاڵەکە بەڕێوەدەچێت، هاوکات جگە لە لیژنەی لاوەکی و گشتی، لیژنەی باڵا هەیە و لەلایەن چوار کەسەوە سەرپەرشتی دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد،بۆ فێستیڤاڵی ئەم ساڵ، 550 دووکان ئامادەدەکرێن لەوژمارەیش 250 دووکان تایبەتن بە فرۆشتنی هەنار، بەرهەمە پاییزییەکانی دیکە، شیرەمەنی، هەنگوین و خۆراکە وشکەکان، کە خۆماڵی بن، هاوکات نزیکەی 200 دووکانی دیکەش تایبەت دەبن بە خواردنگە و فرۆشتنی خواردن.
ئەو ئەندامەی لیژنەی باڵای ئامادەکاری ڤیستیڤاڵی هەنار ئەوەشی خستەڕوو، ساڵی ڕابردوو هەرچەندە کەشوهەوا هاوکار نەبوو لە ڕۆژانی ڤیستیڤاڵ بارانێکی زۆر باری و؟ئەوەش کاریگەری کردە سەرهاتنی ژمارەی گەشتیاران، بەڵام بۆ ئەمساڵ چاوەڕێدەکەین 300هەزار گەشتیار سەردانی ڤیستیڤاڵی هەنار بکەن، هاوکات چاوەڕێش دەکەین ئەمساڵ بڕێکی زیاتر لە کاڵا و خۆراکەکانی ناو ڤیستیڤاڵەکە بفرۆشرێن.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









