ڕزگار حاجی حەمە بۆ SNN: یەكێتی دەنگەكانی بۆ ئەم هەڵبژاردنە زیاتر دەكات

عەلی حەمە سەعید-SNN
لێپرسراوی مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات، بەگوێرەی ئەو ئامار و ڕاپرسیانەی لەبەردەستماندان، دەنگەكانی یەكێتی بۆ ئەم هەڵبژاردنە بەشێوەیەكی زۆر باش ڕوو لە زیاد بوون دەكەن، ئەوەش بەهۆی ئەو سیاسەتەی كە سەرۆكی یەكێتی گرتوویەتییە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولیر و بەغدا.
ڕزگار حاجی حەمە، لێپرسراوی مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: بەگوێرەی ئەو ڕاپرسیانەی كە لە بەردەستماندان، بۆ ئەم هەڵبژاردنە ڕێژەی دەنگەكانی یەكێتی لەسەرجەم شار و شارۆچكەكان ڕوو لە زیاد بوون دەكات، چونكە ئێستا هاوولاتیان لەوە تێگەیشتوون كە دەبێت بە هەر نرخێك بێت كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر بكرێن و ژیان و بژێوی هاوولاتیان ئاسایی بكرێتەوە، بۆیە بەرنامەی سەرەكی یەكێتیش بۆ داهاتوو كاركردنە بە ئاراستەی چارەسەر كردنی كێشەكانی هەولێر و بەغدا.
ئاماژەی بەوەشكرد، یەكێتی نشتیمانی كوردستان و خودی ( بافڵ جەلال تاڵەبانی) سەرۆكی یەكێتی باوەڕوی تەواویان بەوە هەیە كە كلیلی چارەسەركردنی كێشەكان و پاراستنی قەوارەی هەرێمی كوردستان لە بەغدایە، هاوكات سەرۆكی یەكێتیش چەندین جار و لەچەندین بۆنەدا ئەوەیان دوو پاتكردووەتەوە كە دەبێت پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا ئاسایی بكرێنەوە.
لێپرسراوی مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، بەرنامەی ئەمجارەی یەكێتی بەیەكەوە كاركردنە لە بەغدا، هەر لەم ڕوانگەیەشەوە یەكێتی لە دوو هەڵبژاردنی رابروودا دەنگەكانی بەڕێژەیەكی زۆر زیادیكردووە، بۆیە دلنیاین لە هەڵبژاردنی ئەمجارەدا دەنگەكانی یەكێتی زیاتر دەبێت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









