
سودانی
SNN-
سەرچاوەیەکی باڵا لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەو بەڵێنەی پەشیمان بووەتەوە کە پێشتر دابووی بۆ ناردنی دوو مووچە پێش هەڵبژاردنەکان، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ ڕاکێشانی سۆزی دەنگدەرانی ناوەڕاست و باشووری عێراق.
ململانێی هەڵبژاردن مووچەی هەرێمی دواخستووە
بەپێی زانیارییەکانی کەناڵ8 کە لە بەرپرسێکی ناو ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەستیکەوتووە، سودانی بە مەبەستی بەدەستهێنانی دەنگی زیاتر لە ناوچەکانی خۆی، پابەندی بەڵێنەکەی نەبووە و ناردنی مووچەی دواخستووە. ئەو سەرچاوەیە دەڵێت، “لەم کاتەدا مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان باجی ململانێکانی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەدەن.”
باشترین حاڵەت، ئەمساڵ تەنها سێ مووچەی دیکە دەدرێت
هەمان سەرچاوە جەختی لەوە کردەوە، لە باشترین حاڵەتدا، حکومەتی عێراق تەنها سێ مووچەی دیکە بۆ ئەمساڵ دەنێرێت، کە مووچەی مانگەکانی 8, 9, و 10 دەبێت، و مووچەی مانگەکانی 11 و 12 نانێردرێت.
بۆچی هەرێم 120 ملیارەکە نانێرێت؟
لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا، سەرچاوەکەی ناو ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند: “ئەگەر دوو 120 ملیاریش بنێرین، بەغداد مووچە نانێرێت ئەگەر نیازی ناردنی نەبێت و کاشی لەبەردەستدا نەبێت.”
فرۆشتنی نەوتی هەرێم بەردەوامە
سەبارەت بە ڕێککەوتنی نەوتی، سەرچاوەکە ئاشکرایکرد کە تا دوێنێ، 3 ملیۆن و 800 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم بە نرخی برێنت فرۆشراوە و خواستێکی زۆریش لەسەر نەوتی هەرێمی کوردستان هەیە.
عێراق دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 کردووە
ئەم پێشهاتانە لە کاتێکدایە کە حکومەتی عێراق لە ئەمڕۆوە دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی خۆی کردووە، لە کاتێکدا مووچەخۆرانی هەرێم هێشتا چاوەڕێی مووچەی مانگی 8 دەکەن.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








