لە کۆبوونەوەکەی ترەمپ و زێلێنسکيدا بووە بە شەڕ و جنێودان

ترەمپ و زیلینسکی
SNN
ڕۆژنامەی فاينانشاڵ تايمزی بەریتانی وردەکاریی کۆبوونەوە پڕ لە گرژییەکەی نێوان سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی ئۆکرانیا ئاشکرا دەکات و دەڵێت، ترەمپ داوای لە زێلێنسکی کردووە دەستبەرداری بەشێک لە خاکەکەی ببێت و کۆبوونەوەکەش گۆڕاوە بۆ دەمەقاڵێ.
چاوەڕوانییەکانی زێلێنسکی و پێشوازییە ساردەکە
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی بە هیوا و شەوقێکی زۆرەوە گەیشتە واشنتن، بە ئامانجی ڕازیکردنی دۆناڵد ترەمپ بۆ پێدانی مووشەکی تۆماهۆک بە ئۆکرانیا. بەڵام دوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان ترەمپ و ڤلادیمێر پوتن، تیمی زێلێنسکی ئاگادارکرانەوە کە لە کۆبوونەوەکەدا باسی مووشەکەکە نەکەن.
ترەمپ: ڕێکبکەون ئەگینا لەناودەچن
فاينانشاڵ تايمز لە زاری سەرچاوە ئاگادارەکانەوە بڵاویکردەوە، ترەمپ داوای لە زێلێنسکی کردووە مەرجەکانی ڕووسیا قبوڵ بکات و پێی گوتووە: “ڕێکبکەون ئەگینا لەناودەچن، شەڕ بکەن دەدۆڕێن و پوتنیش ئەگەر بیەوێت لەناوتان دەبات.”
هەمان سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە “کۆبوونەوەکە گۆڕاوە بۆ شەڕ و دەمەقاڵێ و دەنگ بەرزکردنەوە” و “ترەمپ بەردەوام جنێوی داوە.” هەرچەندە سەرچاوەی دیکە بە میدیا ئەمریکییەکانیان گوتووە کۆبوونەوەکە ئەوەندە خراپ نەبووە و ترەمپ جنێوی نەداوە.
پەیوەندییەکەی پوتن و گۆڕینی بیرکردنەوەی ترەمپ
بەگوێرەی زانیارییەکان، ترەمپ پێداگریی لەسەر ئەوە کردووە کە زێلێنسکی دەبێت تەواوی ناوچەی دۆنباس بداتە مۆسکۆ. ئەمەش هەمان ئەو داواکارییەیە کە پوتن ڕۆژێک پێشتر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا جەختی لێکردبووەوە، بۆیە بەشێک لە بەرپرسان پێیان وایە پوتن “ترەمپی پڕکردووە و بیرکردنەوەی گۆڕیوە.”
زێلێنسکی: پەیامەکەی ترەمپ تێکەڵ بوو
زێلێنسکی، لە دوای کۆبوونەوەکە بە ڕۆژنامەنووسانی گوت “پەیامەکەی ترەمپ تێکەڵ بوو.” کاتێکیش پرسیاری ئەوەی لێکرا کە ئایا دڵنیایە لە وەرگرتنی مووشەکی تۆماهۆک، بە پێکەنینەوە وەڵامی دایەوە و گوتی: “من واقیعبینم، دوودڵیی ترەمپ تەنیا هەڵوێستی ئەمڕۆی ئەمریکایە.”
ئەمە یەکەمجار نییە زێلێنسکی لە ئەمریکا سەرزەنشت دەکرێت.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









