
زانکۆی هەڵەبجە
SNN
زانکۆی هەڵەبجە رایگەیاند، دەرچووانی پۆلی 12 ئاگادار دەکەنەوە ئەوانەی خوازیارن لە کۆلێجی پزیشکی زانکۆی هەڵەبجە بخوێنن، دەتوانن سەردانی زانکۆکە بکەن بە مەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕمی پێشکەشکردن.
ئەوانەی کۆنمرەیان 93 بەرەو سەرەوەیە
زانکۆی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، ئەو خوێندکارانەی کۆنمرەیان لە 93 بەرەو سەرەوەیە، مافی وەرگرتنی فۆڕمیان هەیە لە کۆلێجی پزیشکی زانکۆی هەڵەبجە، بۆ وەرگرتنی فۆڕم پێویستە خوێندکار کارتی نیشتمانی و بەرکارهێنەر و وشەی تێپەڕی پێبێت.
بەرهەمی چەند ساڵی هەوڵ و کاری بەردەوامی زانکۆکەیە
لە راگەیەندراوێکدا زانکۆی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەکردووە، کردنەوەی کۆلێژی پزیشکی دوای چەند ساڵێک هەوڵ و کاری بەردەوامی زانکۆی هەڵەبجە بە پاڵپشتی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجەیە.
21 بۆ 24 مانگ فۆڕم وەردەگیرێت
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە “دەرچووانی پۆلی دوازدەی ئامادەیی ئاگادار دەکەین ئەو بەڕێزانەی خوازیارن لە کۆلێجی پزیشکی زانکۆی هەڵەبجە درێژە بە خوێندن بدەن ڕۆژانی سێشەممە تا پێنج شەممە لە ڕێکەوتی 21 بۆ 24 ی 10ی 2025 سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆ بکەن بە مەبەستی وەرگرتن و پڕکردنەوەی فۆڕمی پێشکەشکردن بۆ کۆلێجی پزیشکی”.
زانکۆی هەڵەبجە روونیکردووەتەوە کاتی سەردانیکردن کاتژمێر 9 ی بەیانی بۆ 1ی پاش نیوەڕۆ دەبێت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









