“بەهێزبوونی زیاتری یەكێتی لە بەغدا، مافەكانی كورد گەرەنتی دەكات”

هەرێم کەمال ئاغا
عەلی حەمەسەعید-SNN
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەبەوەدەكات، بەهێزبوونی زیاتری یەكێتی لە هەردوو گۆڕەپانی كوردستان و عێراق دەبێتە بەهێزبوونی پێگەی كورد لە بەغدا و دواجاریش گەرەنتی مافەكانی كورد دەكات.
هەرێم كەمال ئاغا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و سەرۆكی لیست و كاندیدی ژمارە 1ی لیستی 222ی یەكێتی لە پارێزگای هەولێر بە SNNی رایگەیاند: بەهێزیی یەكێتی، رەنگدانەوەی لەسەر كۆی پڕۆسەی سیاسی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراقدا هەیە، چونكە یەكێتی هێزێكە بە بەرپرسیارێتییەوە كاردەكات، بۆیە یەكێتی كاتێك بەهێزدەبێت رەنگدانەوەی باشی هەبێت لەسەر پارچەكانی تری كوردستانیش.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر یەكێتی لەوەی ئێستا هەیە زیاتر بەهێزبێت لە بەغدا، ئەوا رەنگدانەوەی دەبێت لە بەغداد چونكە یەكێتی بەهێزبێت رێگری لەوە دەكات قوت و بژێوی فەرمانبەران و هاوولاتیان نەكرێتە ململانێی سیاسی لە نێوان هەرێم و بەغدا وەك ئەوەی ئێستا وای لێكراوە و هەمووانیش دەزانن كێ هۆكارە بۆ دروستبوونی ئەم دۆخە نالەبارە.
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، وەك سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی چەندین جار جەختی لەوەكردووەتەوە كە یەكێتی بەهێزبێت لە بەغدا ڕێگردەبێت لە هەڵوەشاندنەوەی ئەو رێككەوتنانەی چەندین جارە دەكرێن و دواتر خەڵكی هەرێمی كوردستان دەبنە قوربانی و لەبەر بەرژەوەندی تایبەتی ڕێگە نادرێت جێبەجێبكرێن.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
13كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









