وەزارەتى دارایی 120 ملیار دینارى داهاتى ناوخۆ بۆ بەغدا دەنێرێت

مووچە
SNN
بڕی 48 ملیار دیناری داهاتی سلێمانی رەوانەی هەولێر دەکرێت و بۆ ئەوەی لەگەڵ داهاتی دیکەی ناوخۆدا کە بڕەکەی دەکاتە 120 ملیار دینار رادەستی بەغدا بکرێت، لەبەرامبەر هاتنی مووچەی مانگی 8.
سەرچاوەیەک لقی سلێمانی بانکی ناوەندیی هەرێم رایگەیاند، “سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، 48 ملیار دینار لە داهاتی سلێمانی بۆ هەولێر دەنێردرێت.”
بە گوێرەی زانیارییەکان ماوەیەکی زۆرە ئەو بڕە پارەیەی سلێمانی حازرە بینێرێت بۆ هەولێر و چاوەرێی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو داوای ناردنی بکات، دوای گەیشتنی ئەم بڕە پارەیە، وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆی 120 ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆی هەرێم ڕەوانەی بەغداد دەکات. ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدادایە بۆ ناردنی مووچەی مانگی ئابی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ڕایگەیاندبوو، “لە هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەرێکین بۆ داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان، بە شێوەیەک کە کاریگەریی لەسەر بەردەوامیی خەرجکردنی مووچە نەبێت.”
هەر دوێنێ ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكیدا رایگەیاندبووە، رۆژی دووشەممە میزان موراجەعەی مووچەی مانگی 8 نێردراوە بۆ بەغدا، رۆژی سێ شەممەش 120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان دەنێردرێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
11كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









