لە نەیجیریا بەهۆی تەقینەوەی تانکەرێکی سوتەمەنی نزیکەی 70 کەس بوونە قوربانی

دیمەنێکی رووداوی هاتوچۆکە
SNN
لە ویلایەتی نەیجیر لە رۆژهەڵاتی نەیجیریا لە رووداوێکی هاتوچۆدا تانکەرێکی سوتەمەنی تەقییەوە بەهۆیەوە 29 کەس گیانیانلەدەستدا و 42 کەسی تریش بریندار بوون.
بەگوێرەی میدیاکانی ئەو وڵاتە، تانکەرەکە کاتێک وەرگەڕاوە خەڵکێکی زۆر لێی کۆبووەتەوە بۆ ئەوەی سوتەمەنییەکەی ناوی بەن بۆ خۆیان، لەوکاتەدا تەنکەرەکە تەقیوەتەوە و ئاگرێکی گەورە دروستبووە، بەهۆیەوە ئەو ژمارە زۆرە قوربانییەی لێکەوتووەتەوە.
ئاژانس فرانس پرێس ئاشکرایکردووە، بەهۆی خراپی رێگاوبانەکانی نەیجیریاوە رووداوی تانکەری سووتەمەنی بووەتە باو کە زۆرجار بەهۆی خێرایی زۆر و پابەندنەبوون بە یاساکانی هاتوچۆوە دروست دەبێت، هاوکات دانیشتووانی ناوچەکەش دوای رووداوەکان پەلە دەکەن بۆ پڕکردنەوەی سووتەمەنی دزەپێکراو قوربانییەکان زیاتر دەبن.
سەرۆکی نەیجیریا بۆلا تینوبو لەگەڵ دەستبەکاربوونی لە مانگی ئایاری 2023ەوە، یارمەتییەکانی سووتەمەنی و کۆنترۆڵکردنی نرخی ئاڵوگۆڕی هەڵوەشاندەوە، بەڕواڵەت بۆ هاندانی ئابووری بوو، بەڵام ڕێوشوێنەکانی ئەو قەیرانەی لێکەوتەوە و تێچووی ژیانیان لە پڕ دانیشتووترین وڵاتی ئەفریقادا بەرزکردەوە و زۆرێک لە دانیشتووانەکەی ناچارکرد مەترسییەکی بەرچاو بکەن بۆ بەدەستهێنانی سووتەمەنی.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
21كاتژمێر لهمهوپێشلە تبتی چین بومەلەرزە ڕوویدا و تاوەکو ئستا 16 کەس گیانیان لەدەستداوە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









