پەرلەمانی تورکیا ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی وڵاتەکەی بۆ ماوەی سێ ساڵ لە عێراق و سوریا درێژکردەوە

SNN
دوای پێشنیازەکەی سەرۆک کۆمار بۆ درێژکردنەوەی ئۆپراسیۆنی سەربازی وڵاتەکەی لە سوریا و عێراق، بە بیانونی ناسەقامگیری و مەترسی لەسەر سنورەکان، پەرلەمانی تورکیا، پێشنیازەکەی ئەردۆغانی پەسەند کردوو و بریاریدا بە درێژکردنەوەی ئۆپراسیۆنەکانی وڵاتەکەی بۆ ماوەی سێ ساڵی دیکە، سەرەڕای ناڕەزایی دەمپارتی و جەهەپە.
لە دواین کۆبوونەوەی پەرلەمانی تورکیادا، ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لە عێراق و سوریا بۆ ماوەی سێ ساڵ درێژکردەوە، سەرەڕای ئەوەی دەمپارتی و جەهەپەش بڕیارەکەیان رەتکردەوە.
لە بڕیارەکەدا هاتووە، درێژکردنەوەکە لە 30ـی تشرینی یەکەمەوە دەستپێدەکات، ئۆپراسیۆن و جێگریکردنی هێزەکانی تورکیا لە هەردوو وڵاتەکەدا بەردەوام دەبێت.
هاوکات، لە چەند رۆژی رابردودا، سەرۆكایەتی كۆماری توركیا یاداشتنامەیەكی بە واژووی رەجەب تەیب ئەردۆغان پێشكەش بە پەرلەمانی وڵاتەكەی كرد بۆ درێژكردنەوەی ماوەی ئەنجامدانی پرۆسە سەربازییەكان لەناو خاكی سوریا و عێراق.
لە یاداشتنامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە “هەڕەشەی تیرۆریستی بەردەوام لە ناوچە سنوورییەکانی باشووری تورکیا و نەبوونی سەقامگیری بەردەوام، مەترسی و هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی دروست دەکات.”
درێژكردنەوەی ئەو بڕیارە لەكاتێكدایە، ماوەی ساڵێك زیاترە پرۆسەی چارەسەرەى و ئاشتی لە نێوان توركیا و پارتی كرێكارانی كوردستان دەستیپێكردوە و پێكدادانە سەربازییەكانیش بە تەواوی راگیراون.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
19كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









