لەسەر بڕیاری یەكێتی چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنوری ئیدارەی گەرمیان خراونەتە بواری جێبەجێكردنەوە

کار و چالاکییەکانی یەکێتیی لە گەرمیان
عەلی حەمە سەعید-SNN
لەچوارچێوەی جێبەجێكردنی ئەو پرۆژە خزمەتگوزارییانەی كە لەسەر بودجەی تایبەتی یەكێتی نشتیمانی كوردستان ئەنجام دەدرێن لە سنوری ئیدارەی گەرمیان، بە بڕی ملیارەها دینار دەیان پرۆژە لە سنوری گوندەكانی ئیدارەی گەرمیان لە بواری جێبەجێكردندان.
ئەرسەلان ئەحمەد، سەرۆكی شارەوانی رزگاری بە SNNی ڕاگەیاند: لەچوارچێوەی جێبەجێكردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان لە سنوری ناوچە جیاوازەكانی ئیدارەی گەرمیان، لەسەر بودجەی تایبەتی یەكێتی نشتیمانی كوردستان، لە ئێستادا چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاری خراونەتە بواری جێبەجێكردنەوە، پرۆژەكان لە گەڕەك و ناوچە جیاوازەكانی قەزای رزگاریی جێبەجێدەكرێن و كاركردن لە بەشێكیاندا دەستیپێكردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، تێچووی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان دوو ملیار و 750 ملیۆن دینارە و گوژمەی پرۆژەكان لەسەر ئەركی مەكتەبی ئیدارە و دارایی گشتیی یەكێتییە، كە پرۆژەكان بریتین لە قیرتاوكردن و كۆنكرێتكردنی چەندین شەقام و كۆڵانی گەڕەكەكانی رزگاریی، پرۆژەی ئاوەڕۆ، دروستكردنی باخچە، هەڵكەندنی چوار بیری قووڵ بۆ بەشی باخچەكانی شارەوانیی رزگاریی، نۆژەنكردنەوەی تۆڕی كارەبای گەڕەكی سەنگاوییەكان، كڕینی سەلەیەكی كارەبایی مۆدێرن بۆ فەرمانگەی كارەبای رزگاریی، هەروەها نۆژەنكردنەوەی تۆڕی ئاوی خواردنەوە.
هەر لە چوارچێوەی پرۆژەكانی یەكێتی لە سنوری ئیدارەی گەرمیان، پڕۆژەی دووساید كردنی رێگەی نێوان گردەگۆزینە-ساڵح ئاغا خراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە، كە رێگایەكی ستراتیژیەو گوند و ناوچەكانی سەر رێگای مەرزی پەروێزخان و باشووری خانەقین سوودی لێدەبینن.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN پڕۆژەی دووسایدكردنی رێگای نێوان گردەگۆزینە بۆ ساڵح ئاغا بەدرێژیی 3700 مەتر بە دوو ئاڕاستە دەستیپێكردووە، كە ئاڕاستەیەكی لەناو گوندی ساڵح ئاغاوە بۆ بازگەی ساڵح ئاغا دەچێت و ئاڕاستەكەی دیكەش لە گەڕەكی گردەگۆزینەوە بۆ ساڵح ئاغا جێبەجێدەكرێت.
لەلایەكی دیكەوە، لەسەر بڕیاری ( شێخ ئەحمەد حەمەكەریم) لێپرسراوی بازنەی گەرمیانی بانگەشەی هەڵبژاردنی لیستی 222ی یەكێتی نشتیمانی كوردستان، چەندین پرۆژە لە بوارەكانی ( تۆڕی كارەبا، نۆژەنكردنەوە، و ڕێگاوبان و ئاوەدانكردنەوە)ی گوندەكانی سنوری ناحیەی سەرقەڵا، لەو چوارچێوەیەشدا ڕێگای گوندی ( باشە ) لە سنوری سەرقەڵا كەوتووەتە بواری جێبەجێكردنەوە.
لەلایەكی دیكەشەوە ماوەی دوو ساڵە لەسەر بودجەی ئیدارەی گشتی یەكێتی دەیان پرۆژەی دیكەی خزمەتگوزاری بە بڕی دەیان ملیار دینار لە بوارەكانی ئاو و ئاوەڕۆ كارەبا كشتوكاڵ ڕێگاوبان لە سنوری گوندەكانی گەرمیان جێبەجێكراون كە بووەتە جێگای دەستخۆی گوندنشینانی ئەو سنورە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
16كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
19كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









