
عەلی حەمە سەعید-SNN
بەراورد بە بەڕێوەچوونی بانگەشەی هەڵبژاردنی خولەكانی پێشووی پەرلەمان، بۆ ئەم خولەی هەڵبژاردنی پەرلەمان بانگەشەیەكی ئارام و هێمن بەڕێوەدەچێت، بەوتەی پەرلەمانتارانی عێراقیش ئەمە بەدەستپێشخەری یەكێتی و خودی سەرۆك بافڵ هاتووەتە ئاراوە.
چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: هەڵمەتی بانگەشەی ئارام و هێمن كە بەدەستپێشخەریی و پابەندێتی یەكێتی و خودی ( بافل جەلال تاڵەبانی) سەرۆكی یەكێتی بەڕێوەدەچێت، هاووڵاتییانی دڵخۆش كردووە، هاوكات ستایشی یەكێتی دەكەن كە دۆخێكی دەروونی گونجاو و كەشێكی لەباری بۆ هاووڵاتییان رەخساندووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لەماوەكانی رابردوودا چەندین جار سەردانی بەغدای كردووە و هەوڵیداوە چارەسەری بنەڕەتییانەی كێشەی مووچە لەنێوان هەرێم و بەغداد بكات، بەڵام بەداخەوە هەندێك لایەنی سیاسی بە بەكارهێنانی زمانی هەڕەشە و زبر ئەو هەنگاوانەیان تێكداوە، ئێستاش لەسەروبەندی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن سەرەڕای ئەوەی یەكێتی پارێزگاریی لە ئارامی و دۆخی هێمن دەكات و زمانێكی دیپلۆماسیانە لەبەرامبەر بەغداد بەكاردەهێنێت، ئەمەش جارێكی دیكە بووەتە جێگای دڵخۆشی و دەستخۆشی هاووڵاتیان.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، بانگەشەی هەڵبژاردن كاتێكی دیاریكراوە، هەموو حزبێك مافی خۆیەتی بانگەشە بكات، بەڵام نابێت بانگەشەكانی بگاتە ڕادەیەك كە كاریگەری هەبێت لەسەر ئاڵۆزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و عێراق كە دواجار هاووڵاتیان باجەكەی بدەن، بۆیە پێویستە حزبەكان وەك یەكێتی هەوڵی هێوركردنەوەی بارودۆخەكە بدەن و زمانی توند بەرامبەر بە بەغداد رابگرن.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









