
مووچە
SNN-
یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، سەرەڕای ئەوەی هەرێم 100% پابەندییەکانی خۆی جێبەجێکردووە و زیاتر لە چوار ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕادەستی سۆمۆ کردووە، بەڵام بەغدا لە ناردنی مووچەدا پابەند نەبووە، هاوکات ئاشکرای دەکات کە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بەڵێنی ناردنی تەواوی مووچەی ساڵی 2025ـی بە هەرێم داوە.
پابەندییەکانی هەرێم و دواخستنی مووچە
ڕێباز حەملان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وردەکاریی پابەندییەکانی هەرێم و هەڵوێستی بەغدادی خستەڕوو:
• ماوەی 20 ڕۆژە حکومەتی هەرێمی کوردستان 100% پابەندییەکانی خۆی بەپێی ڕێککەوتنی سێقۆڵی جێبەجێ کردووە.
• لەو ماوەیەدا زیاتر لە 4 ملیۆن بەرمیل نەوت ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ کراوە.
• لە بەرامبەردا، حکومەتی عێراق پابەند نەبووە و بەنیازە ناردنی مووچەی مانگی ئاب بخاتە هەفتەی داهاتوو، کە بە “ستەم” ناوی برد.
بەڵێنەکانی سوودانی و هەوڵەکان بۆ دابەشکردنی مووچە
سەبارەت بە هەوڵە دیپلۆماسییەکان، یاریدەدەری سەرۆکوەزیران وتی:
• دوای دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت، محەمەد شیاع سوودانی لە پەیوەندییەکدا بەڵێنی بە مەسرور بارزانی داوە کە تەواوی مووچەی ئەمساڵ بنێرێت و هیچ مووچەیەک نەفەوتێت.
• حکومەتی هەرێم بە چڕی لەگەڵ بەغدا لەسەر خەتە بۆ ئەوەی پێش هەڵبژاردن، مووچەی مانگەکانی 8 و 9 پێکەوە دابەش بکرێت.
هەروەها ڕێباز حەملان ئەوەشی خستەڕوو, کە کۆی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان هێندەی مووچەی وەزارەتێکی وەک پەروەردەی عێراق نابێت.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
14كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
15كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
14كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
15كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








