
محەمەد شیاع سودانی
عەلی حەمە سەعید-SNN
ئەمڕۆ لەكۆتا خولەكەكانی دەوامی فەرمیدا، ئەنجومەنی وەوزیرانی عێراق نوسراوی فەرمی ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق كرد بە مەبەستی خەرجكردنی پارەی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەران، هاوكات ناردنی پارەكەش دەكەوێتە سەرەتای هەفتەی داهاتوو.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەغداوە بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، ئەمڕۆ پێنج شەممە ئەنجومەنی وەزیرانی عێرا قبە نوسراوی فەرمی كە ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراقی كردووە، داوایكردووە لەسەر ڕەزامەندی ( محەمەد شیاع سودانی) سەرۆك وەزیرانی عێراق بفەرموون بە خەرجكردنی پارەی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی هەرێم.
ئاماژە بەوەشكراوە، نوسراوەكە لە كۆتاساتەكانی دەوامی فەرمی ئەمڕۆ گەیشتووەتە وەزارەتی دارایی، بۆیە هەر ئەمڕۆ دەستبەڕێكارەكان كراوە و سەرەتای هەفتەی داهاتوو بە دیاریكراوی ڕۆژانی یەك شەممە تا دوو شەممە دەستبەناردنی پارەكە دەكرێت.
SNNئەوەشی زانیوە كە وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی ئامادەیە و لەگەڵ گەیشتنی پارە دەستبەدابەشكردنی مووچە دەكات و تا كۆتایی هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی هەشتی سەرجەم فەرمانبەران دابەشدەكرێ
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









