مووچەی مانگی هەشت یەکشەممە دەخرێتە سەر هەژماری بانکیی هەرێم

SNN-
بەپێی زانیارییەکانی کەناڵ8، بڕیارە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆران بخرێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان. بڕی تەمویلەکە زیاترە لە 960 ملیار دینار و بڕیارە هەر هەمان ڕۆژ خشتەی دابەشکردنی مووچە ڕابگەیەنرێت.
میکانیزمی گواستنەوەی پارەکە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە دوو سەرچاوەی باڵاوە لە ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی دەستکەوتوون، پرۆسەکە بەم شێوەیە دەبێت:
• بڕیاری خەرجکردنی مووچەکە لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە گەیشتووەتە لقی هەولێری بانکی ناوەندی.
• بەهۆی داخستنی سیستمی بانکەوە لە کۆتایی هەفتەدا، وەرگرتنی فەرمیی پارەکە دەکەوێتە ڕۆژی یەکشەممە، 26ـی تشرینی یەکەمی 2025.
• لەو ڕۆژەدا، پارەکە دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان.
خشتەی دابەشکردنی مووچە
سەرچاوەکەی ئەنجوومەنی وەزیران جەختی لەوە کردەوە کە:
• خشتەی مووچەی مانگی هەشت هەر ڕۆژی یەکشەممە ڕادەگەیەنرێت و هیچ دواکەوتنێکی نابێت.
• بڕیارە دابەشکردنی مووچەکە لە ڕۆژانی دووشەممە تا پێنجشەممەی هەفتەی داهاتوو بێت.
مووچەی خانەنشینان
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینان ڕایگەیاندووە، لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشتدا، نزیکەی 3,500 خانەنشینی نوێ (ئەوانەی لە 31-12-2024 خانەنشین بوون) کۆی هەشت مووچەی ئەمساڵیان پێکەوە بۆ خەرج دەکرێت.
ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە ڕۆژی سێشەممە، 21ـی تشرینی یەکەم، وەزارەتی دارایی هەرێم بڕی 120 ملیار دیناری وەک داهاتی نانەوتیی مانگی ئاب خستە سەر هەژماری بانکیی حکومەتی فیدراڵ.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
8كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









