
شاندی فەتح و حەماس له میسر کۆبوونەوە و قۆناغەکانی دوای کۆتاییهاتنی شەڕی غەززەیان تاوتوێکرد.
پرسى قۆناغى دووەمى ئاگربەست تاوتوێکراوە
ئاژانسی هەواڵی فڕانس پرێس ڕایگەیاند، شاندەکەی حەماس خەلیل حەیە و شاندی فەتحیش، حوسێن ئەلشێخ، جێگری سەرۆکی فەڵەستین سەرۆکایەتی کردووە و مەجید فەرەج، بەرپرسی هەواڵگریی فەڵەستینیش بەشداربووە، تیایدا دۆخی ئێستا و پرسەکانی پەیوەست بە قۆناغی دووەمی پێشنیازی ئاگربەست لە غەززەیان تاوتوێ کردووە.
ڕێککەوتن بۆ ڕێکخستنى نێوماڵى فەڵەستین
بەگوێرەی ئاژانسە فەڕەنسییەکە، فەتح و حەماس ڕێککەوتن لەسەر بەردەوامبوونی کۆبوونەوەکان و کارکردن بۆ ڕێکخستنی نێوماڵی فەڵەستین بەرامبەر ئەو ئاڵنگارییانەی ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.
پێشتریش کەناڵی “ئیخبارییە”ی میسڕی کە لە هەواڵگریی وڵاتەکەوە نزیکە بڵاویکردبووەوە، کە هەردوو شاندەکە بابەتەکانی پەیوەست بە دۆخی فەڵەستین و ڕێکخستنی کاروبارەکانی دوای کۆتاییهاتنی شەڕ لە غەززە تاوتوێ دەکەن.
میسر ڕۆڵى سەرەکى هەیە
ئەم دیدارانە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی میسردا دێن، بۆ گەیشتن بەکۆدەنگیی نیشتمانی فەڵەستینی سەبارەت بە جێبەجێکردنی پلانەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئاشتی لە غەززە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
23كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









