ریکلامێک ترەمپی توڕەکرد و تەواوی دانوستانە بازرگانییەکانی لەگەڵ کەنەدا راگرت

دۆناڵد ترەمپ
SNN-
بەهۆی ریکلامێکەوە سەرۆکی ئەمریکا توڕەدەبێت و سەرجەم دانوستانە بازرگانییەکانی لەگەڵ کەنەدا هەڵدەوەشێنێتەوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، پارێزگای ئۆنتاریۆی تۆمەتبارکرد بە بەکارهێنانی ریکلامێکی “ساختە” کە تێیدا رۆناڵد ریگان سەرۆکی کۆچکردووی کۆمارییەکانی ئەمریکا بە نەرێنی باسی باج دەکات.
ترەمپ لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس سۆشیال، کە خۆی خاوەندارێتی دەکات، رایگەیاندووە کەنەدا 75 ملیۆن دۆلاری بۆ ئەو ریکلامە خەرج کردووە وەک هەوڵێک بۆ “دەستوەردان لە بڕیارەکەی دادگای باڵای ئەمریکا و دادگاکانی دیکەی وڵاتەکە”.
دەشڵێت: باجەکان زۆر گرنگن بۆ ئاسایشی نیشتمانی و ئابووری ئەمریکا، بە پشتبەستن بە رەفتاری رکابەرەکانیان، هەموو دانوستانە بازرگانییەکان لەگەڵ کەنەدا کۆتایی پێدێنێت، کە دەستبەجێ کاری پێدەکرێت بەهۆی ئەو ریکلامە ساختەیەی دروستیان کردوە دژی سیاسەتی باجی ئێستای ئەمریکا.
ئەم کاردانەوەی ترەمپ لە کاتێکدایە، پارێزگای ئۆنتاریۆ لە کەنەدا هەڵمەتێکی ریکلامی ئامادەکردووە کە “کلیپی دەنگی و ڤیدیۆیی هەڵبژێردراوی سەرۆک رۆناڵد ریگانی سەرۆکی پێشوتری ئەمریکای بەکارهێناوە کە وتاری رادیۆیی خۆی پێشکەش بە میللەت دەکات و دژی سەپاندنی باجە و سەبارەت بە بازرگانی ئازاد و دادپەروەرانە قسەدەکات و وتارە دەنگییەکەی ریگان مێژوکەی بۆ ساڵی 1987 دەگەڕێتەوە.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
22كاتژمێر لهمهوپێشلە تبتی چین بومەلەرزە ڕوویدا و تاوەکو ئستا 16 کەس گیانیان لەدەستداوە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
17كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









