فازل نەبی: ئەگەر هەیە ئەمساڵ دوو مووچە بفەوتێت

0
331
فازل نه‌بى، بریكارى پێشووترى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق | فۆتۆ: IRAQIA

SNN-

کۆتایی مانگی 10-یە و هێشتا مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی 8-یان وەرنەگرتووە، بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراقیش دەڵێت: بەدڵنیاییەوە بەغدا دوو مووچەی دیکە دەنێڕێت، بەڵام دوو مووچەی دیکە لە مەترسیدان.

دوو مووچە مەترسی فەوتانیان لەسەرە

فازل نەبی بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق بە SNN-ی راگەیاند: عێراق لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی مانگەکانی (12,11) دوو مووچەش بۆ ئێمە خەرج دەکات، بەڵام هێشتا دوو مووچە مەترسیان لەسەرە و دەبێت لەبەغداوە پەرلەمانتار و وەزیرە کوردەکان هەوڵی جدی بدەن بۆ ئەوەی هیچ مووچەیەک نەفەوتێت

بەپێی زانیارییەکانی کەناڵ8، بڕیارە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆران بخرێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان. بڕی تەمویلەکە زیاترە لە 960 ملیار دینار و بڕیارە هەر هەمان ڕۆژ خشتەی دابەشکردنی مووچە ڕابگەیەنرێت.

ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە ڕۆژی سێشەممە، 21ـی تشرینی یەکەم، وەزارەتی دارایی هەرێم بڕی 120 ملیار دیناری وەک داهاتی نانەوتیی مانگی ئاب خستە سەر هەژماری بانکیی حکومەتی فیدراڵ

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this