بەڕێوەبەری لقی سلێمانی كۆمیسیۆن: لە سلێمانی بانگەشەیەكی ئارام بەڕێوەدەچێت

بانگەشەی هەڵبژاردن
عەلی حەمە سەعید-SNN
بەڕێوەبەری لقی سلێمانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات لەسەرەتای دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە تا ئەمڕۆ بانگەشە بەشێوەیەكی ئارام و دوور لە هەر گرژییەك بەڕێوەدەچێت، هاوكات زۆرینەی لایەنەكان پابەند بە ڕێنماییەكانی كۆمیسیۆن و تەنها چەند سەرپێچییەكی بچوك تۆماركراون.
ئامانج عەزیز، بەڕێوەبەری لقی سلێمانی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق بەSNNی ڕاگەیاند: پرۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی عێراق لەلایەن حزب و بەربژێرەكانەوە بە باشی بەڕێوەدەچێت و بەگشتی لە سنوری پارێزگای سلێمانی هەڵەبجە ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین بانگەشەیەكی ئارام بەڕێوەدەچێت و تا ئێستا هیچ گرژییەكی ئەو تۆ ڕووی نەداوە و تەنها چەند سەرپێچییەكی بچوك تۆماركراون.
ئاماژەی بەوەشكرد، هاوشێوەی سەرجەم شارو پارێزگاكانی دیكەی عێراق، لە سنوری پارێزگای سلێمانی جیا لە ئامادەكارییەكانمان بۆ بەڕێوەبردنی پرۆسەكە بەردەوامی هەیە و بە گوێرەی ئەو پلانەی دامانناوە كارەكانمان ڕادەپەڕێنین، لەگەڵ ئەوەشدا تا رۆژی دەنگدان، دەنگدەران دەتوانن كارتەكانیان وەربگرنەوە، بۆ ئەومەبەستەش دەتوانن سەردانی بنكەكانمان لە شاروشارۆچكەمان.
بەڕێوەبەری لقی سلێمانی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو،: لەگەڵ هەموو پارتەكان دانیشتین و لەسەر ئەوە ڕێككەوتوین كە پابەندی ڕێنماییەكانی كۆمیسیۆن ببن، هاوكات بۆ دڵنیابوونەوە لە نەبوونی كێشە لە ڕۆژی دەنگدان، تا ئێستا چوار جار پرۆسەی دەنگدانی ئەزموونیمان بەڕێوەبردووە و ئامێرەكانی دەنگدانمان تاقیكراوەتەوە و هیچ كێشەیەكیان نەبووە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
19كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
21كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









