لیستی مووچەی مانگی 10 کۆتایی ئەم هەفتەیە ئاراستەی بەغدا دەکرێت

مووچە
SNN
یادگار جەبار، سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کەناڵ8 ڕایگەیاند کە کارکردن لەسەر لیستی مووچەی مانگی 10 (تشرینی یەکەم)ی مووچەخۆرانی سنووری سلێمانی لە کۆتاییدایە. ناوبراو دووپاتیکردەوە کە لیستەکە بە سیستمی نوێی “پەیڕۆڵ” ئامادە دەکرێت و پاش تەواوبوونی، ڕەوانەی وەزارەتی دارایی هەرێم و لەوێشەوە کۆتایی ئەم هەفتەیە ئاراستەی بەغداد دەکرێت.
چاوەڕوانی لە بەغداد
بڕیارە پاش گەیشتنی لیستی مووچەی مانگی 10، شاندێکی تەکنیکی و دارایی لە هەرێمی کوردستانەوە سەردانی بەغداد بکات. شاندەکە لەوێ دەمێننەوە تاوەکو وەزارەتی دارایی عێراق پرۆسەی وردبینیی لیستەکە تەواو دەکات.
میکانیزمی سیستمی پەیڕۆڵ
مانگانە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە ڕێگەی سیستمی پەیڕۆڵەوە ئامادە دەکرێت. ئەم سیستمە داتا و زانیاریی تەواوی یەکە ژمێریارییەکانی هەر سێ پارێزگاکە لەخۆدەگرێت، کە بریتین لە:
• هەولێر : 429 یەکەی ژمێریاری.
• سلێمانی: 421 یەکەی ژمێریاری و 31 بانک.
• دهۆک:301 یەکەی ژمێریاری.
پاش تۆمارکردنی داتاکان، سیستمەکە کارا دەکرێت بۆ ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق بتوانێت بە شێوازی ئۆنلاین دەستی پێی بگات.
چارەنووسی مووچەی مانگی 8
هاوکات، ژمێریاریی وەزارەتی دارایی عێراق واژۆی لەسەر نووسراوی ناردنی مووچەی مانگی 8ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کردووە و بڕیاری خەرجکردنەکەشی ئاراستەی لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق کردووە. بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە، 26ی تشرینی یەکەم، پارەکە بخرێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی هەرێم و هەر لە هەمان ڕۆژدا لیستی دابەشکردنی مووچە ڕابگەیەندرێت. بەپێی پلانەکە، دەبێت تا کۆتایی ئەم هەفتەیە سەرجەم مووچەخۆران مووچەی مانگی 8 وەربگرن.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








