
عەلی حەمەسەعید-SNN
لە چوارچێوەی خزمەتەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هاووڵاتیان لە ناوچە جیاوازەكانی كوردستان، بەهەوڵی سەرۆكی یەكێتی و بەبڕی شەش ملیار دینار، پڕۆژەی دووسایدی فیدراڵی لە كۆیە خراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە، هاوكات بەبڕی نزیكەی 30 ملیار دیناری دیكە لە سنوری كەركوك چەند پڕۆژەیەكی رێگاوبان لە كەركوك جێبەجێدەكرێن.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNلەسەرداوای ( بافڵ جەلال تاڵەبانی) سەرۆكی یەكێتی و بە پاڵپشتی دارایی ئیدارەی گشتی، سەرۆكایەتی شارەوانیی كۆیە ڕاسپێردراوە كە كاركردن لە پرۆژەی ڕێگای دووسایدی فیدراڵی لە كۆیە بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە، ئەوەش دوای ئەوەی چەند جارێك بەهۆی گرفتی داراییەوە، كاركردن لەو پڕۆژەیەدا ڕاگیرابوو.
ئاماژەبەوەشكراوە، بە بڕیاری سەرۆكی یەكێتی و جێگری سەرۆكی حكومەت، بڕی شەش ملیار دینار لەسەر خەرجی ئیدارەی گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆ تەواوكردنی پڕۆژەكە دابینكرا و ئێستا كاركردن لە پڕۆژەكە دەستپێكردووە و بڕیارە بەم نزیكانە ئەو پرۆژە بە كۆتا بگات و بخرێتە خزمەتی هاووڵاتیانی سنورەكەوە.
لەلایەكی دیكەوە، هەرلەسەر ڕاسپاردەی سەرۆكی یەكێتی بەبڕی 28 ملیار دینار، پڕۆژەی نۆژەنكردنەوە و فراوانكردن و قیرتاوكردنی رێگەی نێوان كەركوك- چەمچەماڵ، بە درێژایی 24 كیلۆمەتر كەوتووەتە بواری جێبەجێكردنەوە، بە دوو شەفت كار بۆ تەواوكردنی پڕۆژەكە دەكرێت.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
21كاتژمێر لهمهوپێششەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









