لیستی 222ی یەكێتی گرنگی و تایبەتمەندی بە گەنجان و ژنان دەدات لە پەرلەمانی عێراق

شەیدا شەهید هادی
عەلی حەمەسەعید-SNN
كاندیدێكی لیستی 222ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماژەبەوەدەكات، گەنجان و ژنان سەرمەشقی گۆڕانكارییە ریشەییەكان دەبن لای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆیە ئەگەر متمانەی دەنگدەران بەدەستبهێنێت ئەو خاڵانە جێبەجێدەكات كە لەكارنامەی لیستی یەكێتی گرنگی زۆری بە بەگەنجان و ژنان داوە.
شەیدا هادی، كاندیدی ژمارە 8 ی لیستی 222 ی یەكێتی لە بازنەی سلێمانی كە گەنجترین كاندیدە لەبازنەی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: یەكێتی بڕوای تەواوی بەوەهەیە كە گەنجان و ژنان سەرمەشقی گۆڕانكارییە ریشەییەكانن، هاوكات سەرۆك ( بافڵ جەلال تاڵەبانی) مەبەستییەتی گەنجان و ژنان وەك دوو توێژی هەرە لەپێش و گرنگی كۆمەڵگە بكاتە سەرقافڵەی هەموو گۆڕانكارییە نوێیەكان و لەكایە و جومگە هەستیارە كۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابوورییەكان لەپێشەوەی كاروانی خەباتدا بن.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە بەرنامە و كارنامەی لیستی 222ی یەكێتی بۆ پەرلەمانی عێراق بۆ توێژی ژنان و گەنجان گرنگی تایبەت دانراوە، منیش بەڵێنم بۆ دەنگدەران دووپاتدەكەمەوە كە ئەگەر متمانەی ئەوان بەدەستبهێنم ئەوا لە دابینكردنی خوێندن لەكۆلێژ و پەیمانگاكان بە نرخێكی كەم بۆ گەنجان، هاوشێوەی ئەوەی لەعیراق هەیە،هەروەها ئاسانكاری بۆ گەنجان بۆ دەستگەیشتنیان بە زانكۆ نێودەوڵەتییەكان و دابینكردنی سكۆلەرشیپ لە بەرنامەی كارەكانمدا دەبێت.
ئەو كاندیدە گەنجەی یەكێتی لە بازنەی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، هەوڵدان بۆ بەشداری ساڵانەی گەنجانی هەرێمی كوردستان لە فێستیڤاڵە نیودەوڵەتییەكانی عیراق، یاخود نوێنەرایەتی عیراق لەفێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەكان بكەن و هاوكات كاركردن بۆ دروستكردنی شوێنی هاوبەشی كاربۆ گەنجانی بەرنامەساز و دیزاینەر لەسەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ رەخساندنی هەل بۆ گەنجان و ژنانی وڵاتەكەمان بۆ بەشداری كارای سیاسیی بۆ بەڕێوەبردنی پۆستە باڵا حزبی و حكومییەكان لە بەرنامەی كارەكانمدایە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
14كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









