
نەرمین مەعروف
SNN-
دکتۆر نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت کە مووچەی مانگی 8ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە سبەینێ یاخود دوو سبەی لە بەغداوە بگاتە هەرێم و دواتر دەست بە دابەشکردنی بکرێت.
مەرجەکانی نەفەوتانی مووچەی ئەمساڵ
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی روونیکردەوە کە ئەگەر:
– هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بەردەوام بێت.
– هەردوولا بگەنە ڕێککەوتن لەسەر پرسی داهاتی ناوخۆ.
ئەوا هیچ موچەیەکی ئەمساڵ نافەوتێت و سەرجەم مووچەکان لە کاتی خۆیدا دەدرێن.
پلانی بەدیل لە ئەگەری ڕێکنەکەوتن
دکتۆر نەرمین مەعروف ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەگەری ئەوەی ڕێککەوتن لەسەر داهاتی ناوخۆ ئەنجام نەدرێت، ئەوا حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند 120 ملیار دینار بنێرێت، بەغداش بە بەهای هەمان بڕ پارە، مووچە بۆ هەرێم دەنێرێت.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









