“سیاسەتی “گفتوگۆ لە بری هەڕەشە” هۆکاربوو بۆ چارەسەرکردنی پرسی مووچە”

سۆزان مەنسور، وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق | فۆتۆ: Rudaw
عەلی حەمە سەعید-SNN
ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات، سەردانەكانی سەرۆكی یەكێتی و بەكارهێنانی سیاسەتی گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی بڕیاربەدەستی بەغدا هۆكار بوو بۆ ئەوەی هەرێم و بەغدا بگەنە ڕێككەوتن و ناردنی مووچە بەردەوامی هەبێت، پێچەوانەی ئەو سیاسەتەی تەنها هەڕەشە دەكات و كرداری نییە.
سۆزان مەنسور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە SNNی ڕاگەیاند: لە ئێستا و ڕابردوو داهاتووشدا یەكێتی نشتیمانی كوردستان بەگشتی و خودی ( بافڵ جەلال تاڵەبانی) سەرۆكی یەكێتی هەمیشە باوەڕیان بەوە هەبووە كە دەبێت چارەسەری كێشەكان بە گفتوگۆبێت لەنێوان هەرێم و بەغدا، ئەوەش هەمان سیاسەتی ( مام جەلال) بوو لەڕابردوودا كە بەهەمان شێوە كاری دەكرد و دەستكەوتی زۆر گەورەی بۆ گەلەكەمان بەدەستهێنا.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەئێستادا كە هەرێم و بەغدا تاڕادەیەكی باش لێكنزیك بوونەتەوە و ناردنی مووچە بەردەوامی هەیە، ئەوە لە ئەنجامی ئەو سەردانانەی ( بافڵ جەلال تاڵەبانی) سەرۆكی یەكێتی بوو بۆ بەغدا، چونكە لەسەردانەكانیدا لەگەڵ بڕیار بەدەستانی بەغدا بەگفتوگۆ باسیان لەچارەسەركردنی كێشەكان كردووە نەك هەڕەشەكردن و ئاڵۆزكردنی زیاتری بارودۆخەكە.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئەو سیاسەتەی كە هەمیشە هەڕەشەكردنی كردووە بە چارەسەر بۆ گرفتەكانی بەغدا و هەرێم جگە لەوەی بەو هەڕەشانە بارودۆخەكەیان زیاتر ئاڵۆزكردووە، لەهەمان كاتیشدا هۆكاربووە بۆ ئەوەی ناردنی پارەو دابەشكردنی مووچە زیاتر دوابكەوێت.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









