ئەمجارەش 120 ملیارەكە دەبێتە گرێ كوێرەی نە ناردنی مووچەی مانگی نۆ

پارە
عەلی حەمە سەعید-SNN
لەگەڵ ئەوەی بۆ مووچەی مانگی هەشت هەریەكە لە بەغدا و هەولێر بابەتی ناردنی 120 ملیار دینارییان كردبوویە مەرج بۆ ناردنی پارە، بەهەمان شێوە بۆ مووچەی مانگی نۆش هەمان سیناریۆ دووبارە دەكەنەوە، هاوكات لیستی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێم ئامادەكراوە و لەم هەفتەیەدا ڕەوانە دەكرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، لەگەڵ ئەوەی سبەی سێشەممە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەڕێوەدەچێت، بەڵام هیچ تەوەرێکی سەرەكی كۆبوونەوەكە تەرخان ناكرێت بۆ قسەوباسكردن لە بابەتی ناردنی پارەی مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەرانی هەرێم.
ئاماژەی بەوەشكرد، پێدەچێت سبەی لە پەراوێزی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، وەزیرە كوردەكان بابەتی ناردنی مووچەی مانگی نۆ لەگەڵ سەرۆك وەزیران یاخود وەزیری دارایی عێراق بخەنە بەرباس، بەڵام بەدڵنیاییەوە جارێكی دیكە بابەتی ناردنی 120 ملیاری داهاتی ناوخۆ دەبێتەوە گرفت بۆ ناردنی مووچە و كاتێكی زۆری پێوەدەكوژرێت.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، ئەنجومەنی وەزیران مەرجی ناردنی پارە دەبەستێتەوە بە ناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ، لەبەرامبەریشدا وەزارەتی دارایی هەرێم بابەتی ناردنی ئەو 120 ملیارە دەبەستێتەوە بە بڕیاری خەرجكردنی مووچە لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە، بۆیە لەم نێوەندەشدا مووچەخۆرانی هەرێم باجی ئەو ململانێیە دەدەن.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









