
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق
SNN
وابڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە، بەڵام پرسی مووچەخۆرانی هەرێم لە کۆبوونەوەکەدا نییە.
بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی بە SNNی راگەیاندووە، لەگەڵ ئەوەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی دەکات، بەڵام هیچ تەوەرێکی سەرەكی كۆبوونەوەكە تەرخان ناكرێت بۆ گفتوگۆکردن لە بابەتی ناردنی پارەی مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەرانی هەرێم.
ئاماژەی بەوەکردووە، ئەگەری هەیە لە پەراوێزی کۆبوونەوەکەدا وەزیرە كوردەكان بابەتی ناردنی مووچەی مانگی نۆ لەگەڵ سەرۆك وەزیران یاخود وەزیری دارایی عێراق بخەنە بەرباس، بەڵام بەدڵنیاییەوە جارێكی دیكە بابەتی ناردنی 120 ملیاری داهاتی ناوخۆ دەبێتەوە گرفت بۆ ناردنی مووچە و كاتێكی زۆری پێوەدەكوژرێت.
جەختیکردووەتەوە، ئەنجومەنی وەزیران مەرجی ناردنی پارە دەبەستێتەوە بە ناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ، لەبەرامبەریشدا وەزارەتی دارایی هەرێم بابەتی ناردنی ئەو 120 ملیارە دەبەستێتەوە بە بڕیاری خەرجكردنی مووچە لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









