سبەینێ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆنابێتەوە و هێشتا بڕیاری ناردنی 120 ملیار دیناریش نەدراوە

عەلی حەمە سەعید-SNN
لەگەڵ ئەوەی هەفتانە هەموو ڕۆژانێكی چوارشەممە دەبێت ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بكات، بەڵام سبەی چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیران كۆنابێتەوە، ئەوەش بەهۆی سەرقاڵ بوونی سەرۆكی حكومەتەوەیە بە بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ حزبەكەی، هاوكات بڕیاریش نەدراوە 120 ملیار دینارداهاتی ناوخۆ بۆ مووچەی مانگی نۆ بنێردرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی حكومەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، لە گروپی وەتس ئەپی وەزیرەكانی حكومەتی هەرێم ئاگاداری بڵاوكراوەتەوە كە سبەی چوارشەممە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بەڕێوەناچێت كە دەبوو كۆبوونەوەی ئاسایی بەڕێوەبچوویایە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هۆكاری ئەنجامنەدانی كۆبوونەوەكە دوو هۆكاری سەرەكین، یەكەم ئەوەیە كە ( مەسروبارزانی) سەرۆكی حكومەت سەرقاڵە بە بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ حزبەكەی و نایپەرژێتە سەر ئەنجامدانی كۆبوونەوەی حكومەت، هاوكات هیچ تەوەرێكیش دیارینەكراوە بۆ ئەوەی ئەم هەفتەیە كۆبوونەوەی لە سەر بكرێت، لەكاتێكدا لە تا ئێستا مووچەی مانگی نۆ دابەشنەكراوە و بەرەو مانگی 11 دەڕۆین.
SNNئەوەشی زانیوە كە تا ئێستا ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم هیچ بڕیارێكی نەداوە لەسەر ناردنی بڕی 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ بۆ عێراق بۆ ئەوەی دەستبكرێت بەناردنی پارەی مووچەی مانگی نۆ، بۆ ئەومەبەستەش هەرێم چاوەڕێی عێراق دەكات بڕیاری خەرجكردنی پارە بدات، پاشان هەرێم ئەو بڕە پارەیە ڕەوانە بكات.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
20كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
22كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









