بایک: داواکارییەکەی تورکیا لە بارەی هەسەدە نابەجێیە

SNN
هاوسەرۆکی کەجەکە دەڵێت، بەردەوامی پرۆسەی ئاشتی لە باکوور پەیوەستە بە هەنگاو و هەڵوێستەکانی دەوڵەتی تورکیا و داواکارییەکی ئەنقەرەش لەبارەی رۆژئاوای کوردستان بە نالۆژیکی ناودێردەکات.
جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لە چاوپێکەوتنێکدا لە گەڵ میدیای فەرمی حزبەکەی لەبارەی پرۆسەی ئاشتی لە باکووری کوردستان و بەردەوامی پرۆسەکە رایگەیاند، ئەوە دەکەوێتە سەر هەڵوێست و مامەڵەی ئەنقەرە و ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی ئەواندایە”.
وتیشی: پێویستە وێڕای دەستهەڵگرتن لە سیاسەتی سەرکوتکارانە، زەمینەیەکی سیاسی و یاسایی بۆ چەسپاندنی ئاشتی بڕەخسێنن.
باسی لەوەشکرد: داواکاری ئەنقەرە بۆ هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) داواکارییەکی ناماقوول و نابەجێیە، چونکە سوریا وڵاتێکی سەربەخۆیەوە و خەڵکەکەی بڕیار لە داهاتوویان دەدەن.
جەختیشی کردەوە: بزوتنەوەی ئازادیی کوردستان تائێستاش خوازیاری رێگەچارەی سیاسی و ئاشتییەکی هەمیشەییە، بەڵام ئەمە بە بێ وەرچەرخان لە مامەڵەی دەوڵەتی تورک ناگاتە ئەنجام.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
18كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
20كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









