بافڵ جەلال تاڵەبانی لە کەرکوک: شارەکەمان کردە نموونەی پێکەوەژیان

SNN
ئەمڕۆ سێشەممە، 28ی تشرینی یەکەمی 2025، لە میانەی کەرنەڤاڵی جەماوەریی لیستی (222)ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری کەرکوک، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی، وتارێکی پێشکەش کرد و تێیدا تیشکی خستە سەر جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنانەی کە لە ڕابردوودا بە خەڵکی شارەکەیان دابوو، هاوکات پەیامی ئاراستەی لایەنە سیاسییەکانی دیکە کرد.
جێبەجێکردنی بەڵێنەکان
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سەرەتای وتارەکەیدا جەختی لەوە کردەوە کە پابەندی بەڵێنەکانیان بوون و وتی: “دوو ساڵ پێش ئێستا پێم وتن کە بەجێتان ناهێڵم و لەگەڵتان دەبم، ئەمڕۆ هاتووین بڵێین بەڵێنەکانی دوو ساڵ پێش ئێستامان لە کەرکووک جێبەجێ کرد.” تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکرد کە کەرکوک بە “دیموکراسی و یەکڕیزی ڕزگار کراوە نەک بە جەنگ.”
پارێزگاری کەرکوک؛ گۆڕینی ڕۆحیەتی شارەکە
یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی وتارەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، پرسی دانانی پارێزگار بوو. لەمبارەیەوە وتی: “بەڵێنمان پێدان کە کوردێکی کەرکوکیی یەکێتی دەکەینە پارێزگار، وتمان یەکێتییەک دەکەین بە محافز، کردمان.” ناوبراو ستایشی کارەکانی پارێزگاری ئێستای کرد و ڕایگەیاند: “پارێزگاری ئێستای کەرکوک ڕۆحیەتی شارەکەی گۆڕی، بە یەک چاو سەیری هەمووان دەکات و خزمەتی هەموو پێکهاتەکان دەکات.” هەروەها داوای لە خەڵک کرد کە “پشتیوانی پارێزگاری کەرکوک بن.”
کەرکوک؛ نموونەی پێکەوەژیان لە عێراقدا
سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دیدی خۆی بۆ ئایندەی کەرکوک خستەڕوو و وتی: “کەرکوکمان کردە نموونە بۆ هەموو شارەکانی عێراق و دەیکەینە نموونەی پێکەوەژیان.” بافڵ جەلال تاڵەبانی کە کەرکوکی بە “چەپکە گوڵەکەی سەرۆک مام جەلال” ناوبرد، جەختی کردەوە: “لە دڵمەوە ئەوە دەڵێم کە ڕێز لە هەموو پێکهاتەکانی کەرکوک دەگرین، ئێمە کەس لەخۆمان جیاناکەینەوە و بەرگری لە هەمووتان دەکەین.”
پاراستنی مافی جووتیاران و خوێندنی کوردی
سەبارەت بە مافی چین و توێژەکان، تاڵەبانی دڵنیایی دایە جووتیاران و وتی: “مافی جووتیارەکانمان لە کەرکووک پارێزراوە.” لەسەر پرسی خوێندنی کوردی-یش کە یەکێکە لە کێشە هەنووکەییەکانی شارەکە، بە ڕاشکاوی ڕایگەیاند: “خوێندکارانی کەرکوک دەبێت بە کوردی بخوێنن و ئەوە مافی دەستووریی خۆیانە، قبووڵی ناکەین کەس ئەو مافەمان لێ زەوت بکات.” لە هەمان کاتدا بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی مامۆستایانی دا و وتی: “سیستمێک دادەنێین تاوەکو مامۆستایان مووچەکانیان لە بەغدا وەربگرن و کەس یاری بە حەقیان نەکات.”
پەیامی سیاسی بۆ ڕکابەرەکان
لەکۆتایی وتارەکەیدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی ئاراستەی ڕکابەرە سیاسییەکانیان کرد و وتی: “حیزب هەیە پشتیان لە کاندید و خەڵکی خۆیان لە کەرکوک کردووە، حیزبەکانی دیکە دەترسن بێنە کەرکووک.” ناوبراو یەکێتیی بە بەهێزترین حیزب لە گۆڕەپانەکەدا وەسفکرد و وتی: “یەکێتی لە هەموو حیزبەکانی دیکە بەهێزترە، ئێمە هەموومان دەوێت و لەگەڵتان دەوەستین، کەرکوک بەهێزتر دەکەین لە بەغدا.”
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









