بەدواداچوونى کەناڵ8: مووچەى مانگى نۆ بە فشارى سیاسیى نەبێت پێش هەڵبژاردن ڕەوانە ناکرێت

SNN
بەگوێرەى بەدواداچوونى کەناڵ8، حکومەتی عێراق ئامادە نییە مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پێش هەڵبژاردنەکان بنێرێت، مەگەر فشارێکی سیاسیی ئاستی باڵا بخرێتە سەر سەرۆک وەزیران.
تەنها یەک ڕێگەچارە هەیە: گفتوگۆی ئاستی باڵا
سەرچاوەکان لە بەغدا ئاشکرایان کردووە، تەنها لە یەک حاڵەتدا مووچەی مانگی نۆ پێش هەڵبژاردنی 11ی تشرینی دووەم دەگات، ئەویش ئەوەیە کە سەرۆکی حیزبە دەسەڵاتدارەکان یان سەرۆک وەزیرانی هەرێم، ڕاستەوخۆ گفتوگۆ لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی بکەن.
مەرجی بەغدا: ڕادەستکردنی داهاتی نانەوتی
بۆ ناردنی مووچەی مانگی نۆ، پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان داهاتی نانەوتیی هەمان مانگ، کە بڕەکەی 120 ملیار دینارە، ئامادە بکات و ڕەوانەی بەغدای بکات.
داهاتی نانەوتیی هەرێم؛ سلێمانی ئامادەیە و هەولێر و دهۆک چاوەڕوانی بڕیارن
بەپێی زانیارییەکان، داهاتی نانەوتیی مانگی نۆی سلێمانی کە 48 ملیار دینارە، ئامادەیە بۆ ناردن. بەڵام داهاتی هەولێر و دهۆک هێشتا ئامادە نەکراوە و بڕیاری ناردنی هەموو داهاتەکەش لە دەسەڵاتی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمدایە.
وەزیرە کوردەکان لە بەغدا؛ چاوەڕوانی فشاری سیاسی دەکەن
زانیارییەکان ئەوەش دەخەنەڕوو کە وەزیرە کوردەکان لە حکومەتی عێراق ناتوانن ڕاستەوخۆ داوای ناردنی مووچە لە سودانی بکەن، تا ئەو کاتەی فشاری سیاسی لەلایەن سەرکردایەتیی حیزبەکانەوە دروست دەکرێت، ئینجا ئەوان دەتوانن لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیراندا ئەو پرسە بجوڵێنن
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








