” بافڵ جەلال تاڵەبانی رۆڵی هەبوو لە چارەسەرکردنی کێشەی مووچە و نەوت”

SNN
بەوتەی سەرکردەیەکی باڵای عێراقی لە رێککەوتنی ئەم دواییەی هەرێم و بەغدا لە سەر نەوت و مووچە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی رۆڵی سەرەکی هەبووە.
قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق، لە چاوپێكەوتنێكدا رایگەیاند: چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر ئاسانە ئەگەر نیەتی ڕاستۆگۆیانە هەبێت، بەڵام هەندێك لە سەرکردەکانی کورد بڕوایان بە یەکگرتوویی عێراق نییە.
روونیشیکردەوە، هەندێک باوەڕیان وایە، بەرژەوەندییە سیاسییەکانیان وەک پێكهاتەی کورد یان هەرێم لە لاوازکردنی بەغدادایە، بەڵگەی ڕوون لەسەر ئەمە هەیە و باوەڕم وایە هیچ قەناعەتێکی هاوبەش نییە، ئەگەر هەبوایە، زۆر ئاسان دەبوو بۆ ئێمە ڕێکبکەوین، چونکە سەرچاوەکانی عێراق زۆرن و دەتوانن سوود بە هەموو خەڵکەکەی بگەیەنن.
وتیشی، “لەم دواییانەدا لە دوو کەسایەتی گرنگی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانیمان بیست، کە قووڵایی ستراتیژی راستەقینەی هەولێر لە بەغدادە، بێگومان ئێمە بە گەشبینییەوە پێشوازیمان لەم لێدوانە کرد، لەگەڵ ئەوەشدا بەداخەوە ئەمەمان لە مەسرور بارزانی یان مەسعود بارزانييەوە نەبیستووە، ئایا ئەوانیش دەوتوانن ئەم قسانە بكەن ؟ من گومانم هەیە”.
جەختیشی كردۆتەوە، من پێموایە توێژێکی گەورەی گەلی کوردمان لە کوردستان، کە زۆرینەی ڕەهایە، پێیان وایە بەرژەوەندییەکانیان لەوەدایە کە بەغداد وەک قووڵایی ستراتیژی خۆیان هەبێت و بەشێک بن لە دەوڵەتی عێراق و لەگەڵ ئەوەشدا سەرکردایەتی سیاسی باوەڕی بەو شتە نییە، من پشتگیری فیدراڵیزمم بە مەرج و پابەندبوونی هاوبەش و ماف و ئەرکی هاوبەش بۆ هەردوولا.
قەیس خەزعەلی ئاشكراشی كرد، بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕۆڵی سەرەکی هەبوو لە چارەسەرکردنی قەیرانی ئەم دواییەی مووچە و نەوت لە نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێشلەبارەی کردنەوەی گەرووی هورمزەوە بڕیار درا
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









