نێردەی ترەمپ لە عێراق: دەبێت گرووپە چەکدارەکان بخرێنە ژێر کۆنترۆڵی حکومەتەوە

نێردەی ترەمپ لە عێراق
SNN
نێردەکەی ترەمپ بۆ عێراق، راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا جەختی لە پشتیوانییەکانی واشنتنی بۆ عێراق کردەوە و ئاشکرایکرد، پێویستە گرووپە چەکدارەکان بخرێنە ژێر کۆنترۆڵی حکومەت لە پێناو داهاتوویەکی باشتر دا.
ئەمڕۆ 31ی تشرینی یەکەم، مارک ساڤایا، نێردەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە عێراق لە راگەیەنراوێکی فەرمیدا ئاشکرایکرد، سەرکردایەتیی عێراق لە سێ ساڵی رابردوودا “هەنگاوی گرنگی ناوە بۆ گەیاندنی وڵاتەکە بە ئاراستەیەکی دروست، چ لەڕووی سیاسی و چ لەڕووی ئابووریشەوە.”
ئاماژەی بەوەکردووە، عێراق هێشتا پێویستی بە پشتیوانیی بەردەوامە بۆ مانەوە لەسەر ئەم رێچکەیە، حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕوونی رایگەیاندووە کە هیچ شوێنێک نییە بۆ گرووپە چەکدارەکان کە لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت کار بکەن.”
جەختیکردەوە، “سەقامگیری و خۆشگوزەرانیی عێراق پەیوەستە بە هەبوونی هێزێکی ئەمنیی یەکگرتوو لەژێر فەرماندەیی یەک حکومەت و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، یەکگرتوو لەژێر یەک ئاڵا دا کە نوێنەرایەتیی هەموو عێراقییەکان بکات. بەبێ ئەم یەکێتییە، سەروەری و پێشکەوتنی عێراق لە مەترسی دا دەمێنێتەوە.”
لە پەیامەکەی دا نێردەکە داوای عێراقێکی “تەواو سەروەر، دوور لە دەستێوەردانی دەرەکیی زیانبەخش، لەوانەش ئێران و میلیشیاکانی” کرد و، وتی کە ئەمە “پابەندبوون بە خزمەتکردنی هاوڵاتییانی و ژیان بە ئاشتی لەگەڵ دراوسێکانیدا” دەگرێتەوە. بۆ دڵنیابوون لە “ئاسایشێکی درێژخایەن، گەشەی ئابووری، و یەکگرتوویی نیشتمانی.”
لە راگەیەندراوەکەدا مارک داوای “یەکێتی و هاوکاریی نێوان دەسەڵاتدارانی فیدراڵی و هەرێمیی عێراق” دەکات. ئەمەش ئاماژەیەکی گرنگە بۆ پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی ناوەند و حکومەتی هەرێمی کوردستان.”
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









