بافڵ جەلال تاڵەبانی لە ڕانیە: ناچینە حکومەتێکەوە قووتی خەڵک ببڕێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە رانیە
SNN
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 30-10-2025، لە هۆڵی وەرزشی ڕانیە، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە کەرنەڤاڵێکی جەماوەریی لیستی (222)ی حزبەکەیدا وتارێکی پێشکەش کرد و تیایدا چەندین پەیامی گرنگی ئاراستەی دانیشتووانی دەڤەری ڕاپەڕین و ڕای گشتیی کوردستان کرد.
ڕانیە؛ دڵی سەوز و دەروازەی کوردایەتی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سەرەتای وتارەکەیدا ستایشی ڕۆڵ و پێگەی مێژوویی شاری ڕانیەی کرد و ڕایگەیاند: “ڕانیە دڵی سەوزی کوردستانە.” ئاماژەی بەوەشکرد کە “دەروازەی کوردایەتی دەڤەری ڕاپەڕینە” و جەختی لەوە کردەوە کە “ئاگری دیکتاتۆر ڕوخاندن لە دەروازەی ڕاپەڕین داگیرسێندرا.”
سوپاس و پێزانین بۆ خەڵکی دەروازەی ڕاپەڕین
بافڵ جەلال تاڵەبانی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ خەڵکی دەڤەرەکە دەربڕی و وتی: “سوپاسی گەنجان و تێکۆشەرانی ڕانیە دەکەم.” هەروەها وتیشی: “سوپاسی متمانەی دەروازەی ڕاپەڕین دەکەین بە یەکێتی.”
یەکێتی خزمەتکاری کۆمەڵانی خەڵکە
سەبارەت بە ئامانج و ستراتیژی یەکێتی، تاڵەبانی جەختی کردەوە: “خزمەتکاری کۆمەڵانی خەڵكی کوردستانین.” بەڵێنی ئەوەشیدا کە “گوێ بە داواکاری خەڵکی کوردستان دەگرین و جێبەجێی دەکەین.”
هێڵی سووری یەکێتی بۆ پێکهێنانی حکومەت
سەرۆکی یەکێتی بە ڕوونی مەرجەکانی حزبەکەی بۆ بەشداریکردن لە هەر حکومەتێکی داهاتووی هەرێمدا خستەڕوو و وتی: “نابینە بەشێک لە حکومەتێک قووتی خەڵک ببڕێت بۆ پێکهێنانی گرووپی چەکدار.”
هەروەها دووپاتیکردەوە: “نابینە بەشێک لە حکومەتێک جیاکاری لە نێوان شارەکانی هەرێم بکات” و “بە لاوازییەوە ناچینە ناو حکومەتێک خزمەتى هەموو هەرێمى کوردستان نەکات.” تاڵەبانی وتیشی: “ناچینە ناو حکومەتێک پارە لە دەمى هاونیشتمانی دەربهێنێت.”
بەغدا کلیلی چارەسەرییەکانە
بافڵ جەلال تاڵەبانی گرنگیی پەیوەندی لەگەڵ بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان خستەڕوو و ڕایگەیاند: “مووچە و کێشە ستراتیژییەکان لە بەغدا چارەسەر دەکرێن نەک لە هەولێر.”
وتیشی: “یەکێتی دەتوانێت کێشەکان لە بەغدا چارەسەر بکات” و جەختی کردەوە کە “بە دیپلۆماسى مافى کورد لە بەغدا وەردەگرین.” ئاماژەی بە دەستکەوتەکانی یەکێتیش کرد و وتی: “بە 18 کورسییەوە لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێڕاق دەیان کێشەمان چارەسەرکرد.”
پاراستنی خاک و ڕێبازی مام جەلال
لە کۆتاییدا، سەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بە پرەنسیپە نەگۆڕەکانی حزبەکەی کرد و وتی: “خاکی کوردستان ڕادەستی داگیرکەر ناکەین.” هەروەها یادی سیاسەت و حیکمەتی سەرۆک مام جەلالی کردەوە و ڕایگەیاند: “سەرۆک مام جەلال ئاشتی لە نێوان کورد و تورک دروستکرد.”
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









