
بانگەشەی هەڵبژاردن
SNN
کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاندووە، لە کاتژمێر 7ی بەیانی رۆژی 8ی مانگی داهاتوو بانگەشە رادەوەستێت و بێدەنگی هەڵبژاردن دەستپێدەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی تشرینی یەکەم، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی راگەیاندووە، دەنگدانی هەڵبژاردنی تایبەت لە کاتژمێر 7:00ی بەیانی رۆژی یەکشەممە 9ی مانگی داهاتوو دەستپێدەکات، کارمەندانی دەستەی دەروازە سنورییەکان، وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، دژە تیرۆر، وەزارەتی پێشمەرگە، وەزارەتی بەرگری، حەشدی شەعبی لەخۆدەگرێت.
ئاماژەی بەوەکردووە، ژمارەی ئەو كەسانەی لە دەنگدانی تایبەت مافی دەنگدانیان هەیە ملیۆنێک و 313 هەزار و 859 کەسە، كاتی بێدەنگی هەڵبژاردن لە کاتژمێر 7:00 بەیانی رۆژی شەممە 8ی تشرینی دووەم دەستپێدەکات و پێش ئەو وادەیەش بانگەشە دەوەستێت.
جومانە غەلای روونیکردووەتەوە، هەر کاندیدێک یان لایەنێک یان هاوپەیمانییەک ماوەی بێدەنگی هەڵبژاردنەکان پێشێل بکات، بەپێی رێسا و یاسای کارپێکراو سزا دەدرێت.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









