دۆناڵد ترەمپ: لەگەڵ سەرۆکی چین لەسەر کانزا دەگمەنەکان گەیشتووینەتە رێککەوتن

کۆبوونەوەی لووتکەی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و شی جین پینگ، سەرۆکی چین لە کۆریای باشوور
SNN-
سەرۆكی ئەمریكا و هاوتا چینیەكەی كۆبوونەوە، رایانگەیاند، لە بارەی پرسە گەورەكانەوە گەیشتونەتە رێككەوتن.
شی جین پینگ، سەرۆكی چین لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە كۆریای باشوور كۆبوونەوە، لەدوای كۆبوونەكەش ترەمپ لە سۆشیال تروس نوسویەتی كۆبوونەوەیەكی زۆر باشیان هەبووە، وتیشی، لەگەڵ سەرۆكی چین گەیشتووەتە رێككەوتن لەسەر كانزا دەگمەنەكان.
دەشڵێت:پێناسی گومركی لەسەر جۆرێكی دەرمانی چین كەمكردۆتەوە بۆ لە 10%، هەروەها راشیگەیاند، لەگەڵ چین پێكەوە كاردەكەن بۆ كۆتاییهێنان بە قەیرانی ئۆكرانیا
سەبارەت بە تایوان، ترەمپ رایگەیاند، لەو بارەیەوە لەگەڵ سەرۆكی چین هیچی باس نەكردووە، وتیشی، لە مانگی نیسانی داهاتوودا سەردانی چین دەكات، چونكە باوەڕی وایە پەیوەندییەكی گەورەیان دەبێت لەگەڵ چین كە ماوەیەكی زۆر بەردەوام دەبێت.
هەروەها سەرۆكی چینیش رایگەیاند، پەكین و واشنتن لەبارەی چارەسەركردنی پرسە گەورەكانەوە گەیشتوونەتە ئەنجام وتیشی،بە درێژایی ساڵانی رابردوو چەندین جار جەختیلەوەكردووەتەوە كە چین و ئەمریكا دەبێت هاوبەش و دۆست بن، چونكە مێژوو ئەوەی فێركردون.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









