
SNN-
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ئیلبروس کوتراشیڤ، باڵیۆزی رووسیا لە عیراق کرد.
لە دیدارێکدا دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عیراق تاوتوێکرا و جەخت لە بەردەوامی گفتوگۆی بونیادنەرانەی نێوان لایەنەکان کرایەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان و پاراستنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
پەیوەست بە هەڵبژاردن دووپات لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کرایەوە کە زامنی پاراستنی مافی هەمووان بکات و ببێتە مایەی بوژاندنەوەی زیاتری وڵات.
دۆخی سووریا و رۆژئاوای کوردستان بیروبۆچوونیان لەبارەوە ئاڵوگۆڕکرا و سەرۆک بافڵ جەختی لە پاراستنی مافی هەموو نەتەوە و پێکهاتەکان کردەوە بە تایبەتی کورد وەک نەتەوەیەکی سەرەکی و رایگەیاند، دەبێت رێز لە تایبەتمەندی رۆژئاوای کوردستان بگیرێت و لە چوارچێوەی دەستوورێکی نوێدا مافی گەلەکەمان بپارێزرێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
8كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









